پاریس سان جێرمان بە سێ گۆل لە نیم-ی بردەوە

ليست هناك تعليقات


لە هەفتەی ٢٣ی یارییەکانی لیگ وەن-دا، یانەی پاریس سان جێرمان رووبەڕووی یانەی نیم بووەوە.

لە خولەکی ١٨ی یارییەکەدا، یاریزان ئانخێل دی ماریا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تۆمار کرد.

لە خولەکی ٣٦ دا، یاریزان پابلۆ سارابیا گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.

لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٦٨دا، یاریزان کیلین ئێمباڤە گۆڵی سێیەمی بۆ پاریس سان جێرمان تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش یانەی پاریس سان جێرمان، ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٤٨ خاڵ بەرزکردەوە و یانەی نیم، هەر لە ١٥ خاڵدا مایەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif