کەس نە دەچێتە قاڵبی خواوە، نە دەچێتە خانەی پێغەمبەریەوە!

ليست هناك تعليقات









فەڕەنسا بە ناوی ئازادی ڕادەربڕینەوە گاڵتەیان بە موقەدەساتی زیاتر لە یەک ملیار کەس کرد، خەڵکی هەرێمی کوردستانیش له %98 پەیڕەوی ئاینی ئیسلام دەکەن، دەسەڵاتدارانی هەرێم نەک کاردانەوەیان نەبوو دژ بە کاریکاتێرەکانی فەڕەنسا، بەڵکو لە سەر ئاستی باڵا هەیئەتێکیان دروست کرد و لە کونسوڵگەری فەڕەنسا پۆزشیان هێنایەوە کە ئێمە لە دۆستانی ئێوەین.




لەسەر ڕیفراندۆمەکەی بارزانی و شوێنکەوتوانی، وڵات نەما داوای هاوکاری ماددی و مەعنەوی لێ نەکەن دژ بە داعش، کۆتاییەکەی هێزی پاسدارانی ئێران فریای هەولێر و بارزانی کەوتن و هیچ وڵاتێک بە ئەمریکاشەوە بە دەم پەیوەندیەکەی بارزانیەوە نەهاتن، لەم ڕۆژانەدا لە کورتە فیلمێکدا بارزانی و پارتەکەی کەوتنە سەر هەزە، کە فیلمەکە پڕ بوو لە حەقیقەت و هەموو وڵاتێک بۆ ڕیکلامی خۆی بێت دەست بۆ ئەو جۆرە فیلمانە دەبەن بۆ پاڵەوان بونی خۆیان.




وەزارەتی ئەوقافی پارتی لە سەر مامۆستایانی ئایینی فەرز دەکات لە وتاری هەینیدا دژ بە ئێران هوتاف هەڵکێشن کە لە چەند چرکەیەکی کورتە فیلمێکدا بارزانی داوای بەهاناوەچونی هێزی پاسدارانی ئێران دەکات بۆ ئەوەی هەولێر داگیر نەکرێت، لە بەرامبەردا حاکمڕانانی هەرێم لە سەر پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کاریکاتێری لەسەر دروست دەکرێت و زمانیان وەگۆ نایەت، بەڵام بۆ بارزانی دونیایان لێ هاتوەتە هەل هەلە، ئەمەیە لە ڕوی شەرعەوە توشی تاوان دەبیت و خوا بۆ خۆت ساز دەکەیت بێ ئەوەی پەی پێ بەریت.




خۆشبەختانە خەڵکی کوردستان لە درۆکانیان تێگەشتون و مامۆستایانی ئاینیش بە ڕێژەیەکی زۆر لە جۆری مامەڵەکە تێگەشتون و بە هیچ جۆرێک نزیکی بابەتی لەو شێوەیە نەکەوتن.




ڕەزوان یاڵانپێی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif