گەورەترین رێکخراوی دژە فاشیستی ئیتالیا پشتیوانیی لە کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" کرد

ليست هناك تعليقات

رێکخراوی رۆشنبیریی چەپی دژە فاشیستی ئیتالیا (ئەی، ئاڕ، سی، ئای - ARCI)، لە دژی کاپیتالیسم و فاشیستەکان، لەلایەن دژە فاشیستەکان و چەپەکانەوە لە ٢٦ی ئایاری ١٩٥٧ەوە دامەزراوە. ئەو رێکخراوە شانبەشانی کاری رۆشنبیری کاری کۆمەڵگەیی، جەماوەری و سیاسیی ئەنجام دەدات.

رێکخراوی رۆشنبیریی چەپی دژە فاشیستی ئیتالیا (ئەی، ئاڕ، سی، ئای - ARCI)، لە ساڵی ١٩٩٠ەوە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادیی کورد دەکات و لە شۆڕشی رۆژئاوادا پشتیوانیی لە چەندین پرۆژەى کۆمەڵگەیی کردووە.

رێکخراوی رۆشنبیریی چەپی دژە فاشیستی ئیتالیا (ئەی، ئاڕ، سی، ئای - ARCI)، لە ئیتالیا ٤ هەزار و ٤٠٠ ناوەند و رێکخراو و زیاتر لە یەک ملیۆن ئەندامی هەیە.

رێکخراوی رۆشنبیریی چەپی دژە فاشیستی ئیتالیا (ئەی، ئاڕ، سی، ئای - ARCI) لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی نیشتمانیی خۆیدا لەبارەى ئازادیی کوردستان و عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڕیاری نوێی دا.

بڕیارە نوێکانی رێکخراوی رۆشنبیریی چەپی دژە فاشیستی ئیتالیا (ئەی، ئاڕ، سی، ئای - ARCI) لەسەر بنەماى هەڵوێستی کۆنگرەکەیان لە ساڵی ٢٠١٨ دا دراون و بڕیاریدا پشتیوانی لە کەمپەینی نێونەتەوەیی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا بکات. لە بڕیارەکەدا پشتیوانیش لە پرۆژەى کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرا.

ئەو بڕیارانە، کە لەلایەن دەیان رێکخراوی ژێر چەتری رێکخراوی رۆشنبیریی چەپی دژە فاشیستی ئیتالیا (ئەی، ئاڕ، سی، ئای - ARCI) ئیمزا و پەسەند کراون بریتین لە:

- (ئەی، ئاڕ، سی، ئای - ARCI) پشتیوانی لە گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکات بۆ بونیاتنانی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

- (ئەی، ئاڕ، سی، ئای - ARCI) پەیمان دەدات، لە بابەتی ئەزموونی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و تێکۆشانی گەلی کورددا لە ئاستی نیشتمانی و بە شێوەیەکی بەرفراوان کەمپەینی هۆشیارکردنەوە و هاندان بەڕێوەببات.

- (ئەی، ئاڕ، سی، ئای - ARCI) بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی، کەمپەین و پرۆژەى ناوچەیی، دەستەیەکی هەماهەنگیی ناوخۆیی دروست دەکات.

- (ئەی، ئاڕ، سی، ئای - ARCI) بۆ زۆرترکردنی سەرنج و هەستیاربوون لەسەر خۆبەڕێوەبەریی خۆجێی، بەڵێن دەدات، کە پەیمانەکانی لەگەڵ شارەوانییە کوردییەکاندا بۆ بوون بە شارەوانیی برا جێبەجێ بکات.

- (ئەی، ئاڕ، سی، ئای - ARCI) کەمپەین بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی لە تورکیا بە شێوەیەکی چالاکانە بەڕێوەدەبات.

- (ئەی، ئاڕ، سی، ئای - ARCI) بۆ رێگریکردن لە فرۆشتنی چەک بە تورکیا داوا دەکات دەستبەجێ چەک فرۆشتن بە تورکیا رابگیرێت و بۆ ئەوەش دەست چالاکی و هەوڵەکانمان دەکەین".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق