راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ به‌ به‌رده‌وامی كۆریای باكور له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌كات

ليست هناك تعليقات

ڕاپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامبوونی كۆریای باكووری له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمی و مووشه‌كه‌ بالیستییه‌كانی له‌مساڵدا، ئاشكرا كرد.له‌ ڕاپۆرتێكدا، تیمی شاره‌زایانی لیژنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایشی تایبه‌ت به‌ سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور ڕایگه‌یاند: له‌مدواییانه‌دا كۆریای باكوور له‌ نمایشێكی سه‌ربازییدا مووشه‌كی بالیستی كورتمه‌ودا و مامناوه‌ند و كیشوه‌ربڕی نمایش كردووه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: پیونگ یانگ هه‌واڵی تاقیكردنه‌وه‌ی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی له‌سه‌ر مووشه‌كی بالیستی نوێ و ئاماده‌ییشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی چه‌كی ئه‌تۆمی كورتمه‌ودا ئاشكرا كرد.

ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ "كۆریای باكوور سه‌رله‌نوێ ژێرخانی مووشه‌كی بالیستی خۆی گه‌شه‌ پێ داوه‌ته‌وه‌".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هه‌ر له‌ هه‌مان ڕاپۆرتدا، هۆشداری دراوه‌ له‌وه‌ی ئێران و كۆریای باكوور له‌ 2020ـه‌دا هاوكارییه‌كانیان له‌ بواری گه‌شه‌پێدانی مووشه‌كی دوورمه‌ودا ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق