نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی بەرزدەبێتەوە

ليست هناك تعليقات

 

ئەمڕۆ لە سنووری شاری سلێمانی نرخی جۆرەکانی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەو بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان. 

بەهمەن شێخ عەبدولقادر، وتەبێژى بەنزینخانەکانى شاری سلیمانى لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" تاکو ئێستا ٥٠ دینار لە نرخی هەر لیترێک بەنزین لە شاری سلێمانی بەرزبۆتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو: ئێستا نرخی لیترێك بەنزینی جۆری نۆرماڵ لەشاری سلێمانی بە ٥٥٠ دینارە، لیترێك بەنزینی جۆری محەسەن بە ٦٠٠ دینارە، لیتریك بەنزینی جۆری سۆپەر بە ٧٠٠ دینارە، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، هاوکات جگە لەوەش نرخی نەوت لە بۆرسەى جیهانی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لەسەرو ٦٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت کە ئەوەش هۆکارێکى دیکەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif