له‌عێراقدا 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر به‌ نایاسایی دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن

ليست هناك تعليقات

وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نایاسایی دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق مانگی 6ی ده‌ست نیشانكردووه‌ بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی بانكی فه‌رمانبه‌ران.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌بدولزه‌هره‌ هینداوی،وته‌بێژبه‌ناوی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی بانكی فه‌رمانبه‌ران كه‌ وا بریاره‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌مانگی 6ی ئه‌مساڵدا به‌كۆتا بێت.

پێشتر عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له‌ لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا راگه‌یاندبوو، زیاتر له‌سه‌دا 10ی فه‌رمانبه‌ری نایاسایی و دوو مووچه‌یی هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یان له‌ نێوان 200 تا 300 هه‌زار كه‌س دایه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ ماجد وائیلی،ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: پێشبینی ده‌كه‌م پڕۆژه‌كه‌ دیارده‌ی دوو مووچه‌یی بنبڕ بكات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق