ئەو بڕیارانەی بایدن دەستبەجێ دوای وەرگرتنی پۆستەکەی ئیمزایان دەکات

ليست هناك تعليقات



بەگوێرەی یاداشتێکی رون کلین گەورە فەرمانبەری داهاتووی کۆشکی سپی، جۆ بایدن دەستبەجێ دوای وەرگرتنی پۆستەکەی چەند بریارێك ئیمزا دەکات

رون کلین گەورە فەرمانبەری داهاتووی کۆشکی سپی رایگەیاندووە ، بایدن هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی گەشتی ئەو وڵاتانەی زۆرینە موسوڵمانن واژۆ دەكات.

دەشڵێت ، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتننامەی پاریسی تایبەت بە کەشوهەوا یەكێك دەبێت لە بریارە خێراكانی بایدن.

ئەوەش هاتووە ، بڕیارێک بۆ پابەندبوون بە بەستنی دەمامک لەسەرجەم دامەزراوە فیدراڵییەکان و هۆیەکانی هاتوچۆی نێوان ویلایەتەکان دەردەكات و ڕێنمایی بۆ بەیەکترشادکرنەوەی ئەو منداڵانەی لە خێزانەکانیان دابڕاون لەسەر سنوری مەکسیک.

بایدن ڕۆژی چوارشەممە لە واشنتۆنی پایتەخت وەک 46 مین سەرۆکی ئەمریکا سوێند دەخوات دەسەڵاتداران ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان لە پایتەخت گرتوەتەبەر لە ترسی ڕوودانی کردەوەی توندوتیژی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق