تۆتێنهام گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی ناودار ده‌ست پێ كرد

ليست هناك تعليقات

یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی هه‌وڵ ده‌دات یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بباته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌كانی ده‌ست پێ كردووه‌.


ئامانجی یانه‌ی تۆتێنهام، ئانخێل دی ماریای ئه‌رجه‌نتینییه‌، كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ سانجێرماندا كۆتایی دێت، تا ئێسته‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رێكنه‌كه‌وتووه‌.


به‌ پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی لێكیپی فڕه‌نسی، یانه‌ی تۆتێنهام په‌یوه‌ندی به‌ دی ماریا كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو به‌ خۆڕایی په‌یوه‌ندی به‌ تۆتێنهامه‌وه‌ بكات.


دی ماریا پێشتر له‌ خولی ئینگلته‌را له‌ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد یاریی كردووه‌، به‌ڵام له‌وێدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.


سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، پاریس له‌ كۆتایی ساڵی 2020 دوو ده‌سته‌واره‌ی پێشكه‌شی دی ماریا كردووه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ به‌ مه‌رجه‌كان رازی نه‌بووه‌.


لێكیپ ئاشكرای ده‌كات، یانه‌ی پاریسی پێشنیازی بۆ دی ماریا كردووه‌، یه‌ك ملیۆن یۆرۆ له‌ مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌.


له‌ لای خۆیه‌وه‌ یاریزانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی تر له‌ پاریس نوێ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی كاروانی وه‌رزشیی خۆی له‌ ئه‌وروپا، هه‌ر له‌ پاریس بێت، به‌ تایبه‌تی كه‌ خانه‌واده‌كه‌ی له‌ پاریس دڵخۆشن، به‌ڵام تا ئێسته‌ دی ماریا و یانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ رێكنه‌كه‌وتوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif