داوا لە ترەمپ دەكرێت شەڕی ئێران نەكات

ليست هناك تعليقات

هیلاری كلینتۆن داوای لە دۆناڵد تڕەمپ كرد لە كۆتایی ڕۆژەكانی حوكمڕانی شەڕ لەگەڵ ئێران نەكات.

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، هیلاری كلینتۆن سیاسەتمەداری ئەمریكا لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە، یكێك لەو دیارییانەی كە تڕەمپ بە ئەمریكا و جیهانی دەدات ئەوەیە كە لەم 15 ڕۆژەی كۆتایی سەرۆكایەتییەكەی شەڕ لەگەڵ ئێران نەكات.

وتیشی”بابەتێكی سەختە پێشبینی ئەوە بكەیت كە بە ئەنقەست لەكاتی سەرۆكایەتییەكەیدا ئەم كارە بكات، ئەمەش كەم ئاستی ئەوان نیشان دەدات”.

ئاشكراشیكرد، بەهەر شێوەیەك بێت ئەوان دەستیان بۆ یارییەكی مەترسیدار بردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif