هاوپەیمانی سائیرون : مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق داگیركارییە

ليست هناك تعليقات


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هاوپەیمانی سائیرون مانەوەی هێزە ئەمریكای لە عیراق بە داگیركاری ناودەبات و رایگەیاند داواكارییەكانی حكومەت بۆ كشانەوەی ئەمریكا كەمبووەتەوە.

بەدر زیادی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاند بوونی ئەمریكا لە عیراق داگیركارییە كاراكتەرە سیاسیەكانی عیراق رێگە بەكۆنترۆڵكردنی ئاسمان لە لایەن ئەمریكاوە نادەن.

راشیگەیاند لە ماوەی سەرۆكایەتیكردنی سەرۆك وەزیراندا عەبدولمەهدی داوای كردووە خشتەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دیاری بكرێت، بەڵام لە دوای دەستلەكاركێشانەوەی داواكاری حكومەت بۆ كشانەوەی ئەمریكییەكان كەمبۆتەوە.
بەدر زیادی ئاماژەی بەوەشكرد ئەمر‌یكا ڤیتۆی لەسەر گرێبەستی كڕینی چەك لەلایەن عیراقەوە هەیە، لەكاتێكدا ڕێككەوتننامە ئەمنیەكەی عیراق و ئەمریكای بە شەرمەزاركەرە وەسفكرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق