ته‌ندروستی جیهانی: ئەمساڵ به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌رده‌كه‌وین

ليست هناك تعليقات




رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشبینی ده‌كات له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌ربكه‌ون، به‌مه‌رجێك هاوڵاتیان پابه‌ندبن به‌ پاكو خاوێنی و تاك پارێزی.


مارگرێت هاریس، وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ لێدوانیكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی بی بی سی ڕایگەیاند، "زۆر گرنگه‌ له‌كاتی پێدانی ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا رێژه‌ی توشبون به‌كۆرۆنا زیادنه‌بێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌ڵوسكه‌وت خه‌ڵك و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و په‌یڕه‌وكردنی تاك پارێزی".

ڤاكسینه‌كه‌ ئه‌و كاریگه‌ریەی نابێت له‌سه‌ر كه‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبون به‌ كۆرۆنا


ئاماژەی بەوەشکرد، ڤاكسینه‌كه‌ ئه‌و كاریگه‌ریەی نابێت له‌سه‌ر كه‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبون به‌ كۆرۆنا، پێشبینیش ده‌كات له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا جیهان به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌ربكه‌وێت، به‌مه‌رجێك هاوڵاتیان پابه‌ندبن به‌ پاكو خاوێنی و تاك پارێزی.



ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا 70% خێراتر بڵاودەبێتەوە


ئەمڕۆ د. بێستون مستەفا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و لولەکانی خوێن لەبارەی ئەوەی ئایای ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا 70% خێراتر بڵاودەبێتەوە، رایگەیاند، "ئەمە گریمانەیەکە بە پشت بەستن بە بەراوردکردنی داتای چەند گەڕەکێکی لەندەن لەنێوان مانگی 11 و مانگەکانی پێشتر، زاناکان هاوڕان کە بەڵێ زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە".

لەبارەی ئەوەی ئایا نیشانەکانی توندتر دەبێت یاخود ڕێژەی مردن زیاتر دەبێت؟، تا ئێستا پێناچێت کوشندەتر بێت، ئەو پزیشکە دەڵێت، "ئەو ئامێرانەی ئێستا لە کوردستان بەردەستە پێیدەوترێت PCR کە دروستیەکەی لە 70% ڕەتنادا، بۆ ئەم شریتە نوێیە هێشتاکەمتر دەبێت، لایەنی پەیوەندیدار پێویستە ئامێرەکان ئەپدێت بکەن بۆ ناسینەوەی، ئەم بازدانە".




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق