دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید متمانەی زیدان لەدەست دەدەن

ليست هناك تعليقات

زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕازی بووە لە مێرکاتۆی زستانەدا لوکا یۆڤیچ ڕیزەکانی یانەکەیان جێبهێڵێت.

ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی شاهانە ئاشکرای دەکات، زیدانی ڕاهێنەر گڵۆپی سەوزی بۆ کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید هەڵکردووە تا ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداری لوکا یۆڤیچی سڕبی ببن، چونکە یاریزانەکە لە دەرەوەی پلانەکانیدایە، لەسەر ڕاسپاردەی زیدانیش بەرپرسانی یانەی شاهانە ئاگاداری یۆڤیچ – یان کردۆتەوە لە ئێستاوە دەتوانێت یانەیەکی دیکە بۆ یاریکردن هەڵبژێرێت

میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە ش دەکەن، جگە لە یۆڤیچ تەنانەت زیدان نایەوێت جارێکی دیکە پشت بە تواناکانی مارسیلۆی بەڕازیلی ببەستێتە و ئەو یاریزانەش لە دەرەوەی پلانەکاندایە.

ئەم بڕیارەی زیدان بۆ پەراوێزخستنی مارسیلۆ پاش ئەوە دێت کە ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە بەرانبەر ئیلیچ دەرفەتی بە یاریزانە بەڕازیلییەکەدا بەخشی تا ئەوەی تواناکانی خۆی بسەلمێنیت، بەڵام بە بۆچوونی زیدان ئاستی مارسیلۆ لەو یارییەدا وەک پێویست نەبووە و جارێکی دیکە ناتوانێت متمانەی پێ بکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif