پارتی بە چ ئامانجێك سەردانی حیزبەكان دەكات

ليست هناك تعليقات

لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان، هەوڵەكانی بۆ ڕێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ هێزە سیاسیەكان دەستپێكردوە، بە ئامانجی كۆدەنگی سیاسی بۆ قۆناغی داهاتووی سیاسی لە عێراقدا

بەپێی زانیاریەكان، پارتی بە ئامانجی ئاشتەوایی سیاسی سەردانی لایەنە سیاسیەكان دەكات و دەیەوێت ئەو دووریە نزیك بكاتەوە كە لە نێوان هێزەكاندا هەیە، ڕێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی پارتی لەگەڵ هێزە سیاسیەكاندا لە كاتێكدایە كە بڕیارە لەم ساڵدا هەڵبژاردنی عێراق بەڕێوە بچێت و بۆ ئەمەش كورد پێویستی بەیەك ڕیزی هەیە بەتایبەت لە ناوچەكانی مادەی ١٤٠

لە چەندڕۆژی ڕابردوودا وەفدی پارتی دیموكراتی كوڕدستان سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد و ئەمڕۆ یەك شەممە هەمان وەفدی پارتی سەردانی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كرد

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif