پاسپۆرتی عیراق خراپترینی جیهانە

ليست هناك تعليقات

پاسپۆرتی عیراقی لە پلەی پێش كۆتایی لیستی پاسپۆرتەكانی جیهاندا ناوی هاتووە، پاسپۆرتی ژاپۆنیش لە پلەی یەكەمدایە وەك بەهێزترین پاسپۆرت لە حیهاندا بۆ ساڵی 2021.

بەپێی ڕیزبەندی كۆمپانیای ڕاوێژكارییەكان لە سویسرا “Henley & Partners” بۆ چارەكی یەكەمی 2021، عیراق پلەی پێش كۆتایی گرتووە، ئەمەش بەپێی دەستواژەی ئازادی هاتووچۆكردن بەو هۆیەی تەنیا 28 ڤیزەی ئازادی دەستەبەركردووە و لە دوای پاسپۆرتی سوریاوەیە كە 29 ڤیزەی بەدەستهیناوە، پاسپۆرتی ئەفغانیش لە پلەی كۆتاییدایە كە 27 ڤیزەی ئازادی دەستەبەركردووە.

هەر بەپێی دەستەواژەكە، پاسپۆرتی ژاپۆنی لە پلەی یەكەمی جیهاندایە و 191 ڤیزەی ئازادی بەدەستهێناوە و پاشان پاسپۆرتی سەنگافورە بە دەستەبەركردنی 190 ڤیزەی ئازاد، پاسپۆرتی ئەڵمانی و كۆریای باشوور لە پلەی سێیەمدان كە هەریەكەیان 189 ڤیزەی ئازادیان دەستەبەكردووە.

لەنێو وڵاتە عەرەبییەكانیش، ئیمارات باشترین پێگەی هەیە و لە پلەی یەكەمی وڵاتە عەرەبییەكانە و پاسپۆرتەكەی 173 ڤیزەی ئازادی بەدەستهیناوە و پێش قەتەر كەوتووە كە 95 ڤیزەی ئازادی دەستەبەركردووە، بەحرێنیش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بە دەستخستنی 83 ڤیزەی ئازاد، لە پلەی سێیەمدایە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif