پڕۆسەی پەروەردە بێ مامۆستا بەڕێوە ناچێ

ليست هناك تعليقات


بێستون هەورامی
-
دیارە سێکتەری پەروەردە سەرەکیترین سێکتەرە و داینەمۆی گۆڕانکاری کۆمەڵگایە دەتوانین بڵێین: پڕۆسەیە کی فراوانوکاری گەرەکە پەیوەندی بەکۆی گۆمەڵگاوە هەیە واتە بەدەرلەوەی ئەرکی سە رەکی حکومەتە هەموو پێداویستیەکانی بۆ دابین بکات کۆمەڵگاش پێویستە خەمخۆری بێ بەشێوەیەک ئەگەر حکومەت لە ئاست بەڕێوەچوونی نەبو پێویستە تاک بەتاکی کۆمەڵ فشار بکات و لە هە مانکاتدا خەم خۆری بێ تا نەوەستێ، چونکە وەستانی دە بێتە هۆی پەک کەوتنی کۆمەڵگاو سەرجەم سێکتەرەکانی تر لە بەرئەوە سەرجەم سێکتەرەکانی تر بە شێوازێکی دیالێکتیکی پەیوەستن بەپڕۆسەی پەروەردەوە .

پێموایە ئەگەرجیاکارێک، یان تا یبەتمەندیەک بدرێ بەم بوارە ئە و کات هەموان ڕەزامەندن، چونکە بەرۆکی هەموو خێزانێک و دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە ، لە بەرئەوە پێویستە هەموان خەم خۆری پرۆسەی پەروەردەبین. لێرەوە دەچەمە سە ر ئەسڵی مە تڵەب ئەویش ئەم ساڵی خوێندن وەرزێکی بەتەواوی فەوتا تەنها دەرفەت چەند مانگێکی کەم ماوە ئەم ساڵی خوێندن نەفەوتێ واتە هێشتا دەرفەت ماوە ئەگەر ئەم چەند مانگەش لەدە ست دەرچێ ئەوا نەک کێشە کە ساڵێکی خوێندن دەفەوتێ، بەڵکو بۆ ساڵی ئایندە بەم بارودۆخەی هەرێمەوەو ئە و هە موو خوێندکارە کە ئێستە جێو ڕێیان دیار نییە، ئاخۆ بەچ جۆرێک بەڕێوەدەچن بە تایبەت منداڵی پۆلی یەکەم دەبنە دووهێندە و هەزاران کێشە لە پڕۆسەی پەروەردە سەرهەڵدەدەن، ئەوەشی زانراوە پرۆسەی پەروەردە کۆڵەکەی سەرەکی مامۆستایە بەبێ مامۆستا پە روەردە و فێرکردن ڕوونادا بەتایبەت پەروەردە .

لێرە وە ڕوو دەکەمە دە سەڵاتدارانی هە رێم ئەگەر دەتانەوێ شیرازەی کۆمەڵگای کوردستان دانەروخێ لەمە زیاتر پێویستە خەمی سەرەکیتان ئەم پرۆسەیە بێ ئەویش بە دابین کردنی موچە ی مامۆستا مانگانە و بێ لێ بڕین و دواکەوتن، چونکە پێم وایە ئەمە نەکەن ئەستمە مامۆستا بتوانێت بێتەوە هۆڵەکانی خوێندن و وانە بڵێتەوە، لە م حاڵەدا یەک مانگی تر دەوام نە کرێت، کەواتە کارەساتەکە ڕوودە دات لە بەرئەوە دەکرێ بۆ بە رژە وەندی گشتی و نەفەوتانی ساڵێک لە خوێندن، پێویستە بڕیاری خۆتان بدە ن بە جۆرێک کە:

۱-موچە ی مامۆستایان و ستافی پەروە ردە مانگانە بێ لێ بڕین و دواکەوتن خە رج بکرێ .
۲-پێویستە بوجەیەکی بەپەلە و تایبەت بۆ بەڕێوە چوونی پرۆسە کە دابین بکرێ.
۳-هەڵمەتێکی نیشتمانی بەرپابکەن کەسەرجە م سە رمایە دارووکۆمپانیاو نیشتمان پەروەران بگرێتە وە بەمەبەستی هاوکاری و بنیات نانی بینای نوێ و کە م و کوڕیە کان بە تایبەت پێداویستیە گرنگە کان.

ڕاستە موچە خۆران حکومەت بە گشتی مافی خۆیانە هەموو بێدواکەوتن و لێبڕین موچە وە رگرن بەڵام بارو دۆخی پرۆسەی پەروەردە وادە خوازێ ئەگەر ئێستە چارەسەری هەمووتان پێناکرێ دەکرێ فریای ئەم سێکتەرە گرنگە بکەون تاهەموان زەرەرمە ند نەبن، پێم وایە هە موو چین و توێژەکانی تری موچە خۆر تاڕادەیەک تێگەیشتنیان دە بێت کە ساڵێکی خوێندنی منداڵە کانیان نە فەوتێ.

کۆتا وتە م ئەوەیە پڕۆسەی پەروەردە بە مامۆستا بەڕێوە دەچێ ئەگەرمافی مامۆستا دابین نەکرێ ناتوانێ ئەرکەکەی جێ بەجێ بکات، چونکە تاکە توێژە ناتوانێت دابڕێ لەدەوام ناتوانی کاری تر بکات هەردەبێ لە ناو پرۆسەکە دابێ دابڕانی کاریگەری خراپی هە یە، بە هیوام خەمخۆرانی ئەم وڵاتە هەنگاوی چارەسەربنێن نەک بڕیارێکی فەوقی بدەن بێ دابینکردنی مافەکان، چونکە پێم وایە مامۆستا بێ دابینکرنی مافەکانی ناتوانێ داوای ئەرکی لێ بکرێ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif