زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی: ریكۆردێكی نوێی جیهانی تۆمارکرد

ليست هناك تعليقات




زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی بەدەستهێنا و ریكۆردێكی نوێی جیهانی بۆ خۆی تۆمارکرد

به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندی جیهانی وێبومێتریكس بۆ زانكۆكان، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌ ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه‌.

له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و تایبەته‌كانیش زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سێیه‌می هه‌رێمی كوردستانە پاش هەردوو زانکۆی سلێمانی و سەلاحەددین.

لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی جیهانیش توانی بگاته‌ گروپی باشترین ٣٠٠٠ زانكۆ.

به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی مامۆستایان و توێژه‌ران و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكه‌ به‌رز ده‌نرخێنێت كه‌ رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاویان گێراوه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆ و به‌ره‌وپێش بردنی.

لە پەیامێكیاندا زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی هیوای ئه‌وه‌ی دەخوازێت كە ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ زانستییه‌ ببێته‌ داینه‌مۆی پێشكخستنی زیاتری زانكۆو ده‌ستكه‌وتی زانستی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان به‌رجه‌سته‌ بكات.

بۆ بینینی نوێترین ریزبه‌ندی جیهانی وێبومێتریكس بۆ زانكۆكان، كلیك لێره‌ بكه‌.

لینكی هەواڵی تایبەتمەند لە ماڵپەڕی فەرمی زانكۆی گەشەپێدان




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق