ته‌ندروستی عێراق: ئه‌گه‌ر ھاووڵاتییان پابه‌ند نه‌بن قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ ڕاده‌گه‌یه‌ینن

ليست هناك تعليقات


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ عێراق به‌ده‌رنه‌بێت دووباره‌ له‌ مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9 ی كانونی دووه‌می 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكێكدا‌ ڕایگه‌یاندوه‌: "به‌ وردی چاودێری پێشھاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، وڵاتانی ئه‌ورووپا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئێستا زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌ و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه‌وه‌ له‌نێویاندا منداڵ تووشبوو ده‌بن".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌،كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھه‌ڕه‌شه‌ی بۆسه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستیی جیھان دروستكردووه‌ كه‌ به‌ھۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك وڵات، رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزییان له‌ڕێگای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ و داخستنی فرۆشگا بازرگانییه‌كان، توندوتر كردووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌‌: "كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، واتای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ عێراق به‌ده‌رنه‌بێت له‌ دووباره‌ له‌ مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌".

هه‌روه‌ها داواشی له‌ ھاووڵاتییان كردووه‌ كه‌ پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی به‌ تایبه‌ت له‌ به‌كارھێنانی ماسك و دووره‌ په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ھاتووه‌: "ئه‌گه‌ر ھاووڵاتییان به‌رده‌وام نه‌بن له‌ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی، ئه‌وه‌ ناچار ده‌بین رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی توندوتر بكه‌ین و قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆیش له‌ عێراق رابگه‌یه‌ینن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق