ئێران بەبەهای نزیكەی شەش ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کردووە

ليست هناك تعليقات



حەمید حسێنی، ئەندامی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق، ده‌ڵێت:" ئێران لە 9 مانگی رابردوودا بڕی 20 ملیۆن و 500 هەزار تۆن کاڵاو شت و مەکی بە بەهای پێنج ملیار و 900 ملیۆن دۆلار هەناردەی عێراق کردووە، کە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2019 دا بە رێژەی 15% کەمیکردووە".

وتیشی:" لەڕووی کێشەوە هەناردەی ئێران بۆ عێراق کەم نەبووەتەوەو هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی زیادیکردووە، بەڵام جۆری کاڵاکان و نرخەکان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووەو هەناردەکردنی کاڵا و کەرەستەی پیشەسازی بۆ عێراق کەمیکردووە"

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif