هاوکاتی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێوشوێنی نوێی گەشتکردن لە ژمارەیەک وڵاتدا دادەنرێت

ليست هناك تعليقات


لە کاتێکدا ژمارەی توشبوانی کۆڤید-19 هەتا دێت زیاتر دەبێت و ئەو جۆرەشی کە زیاتر بڵادەبێتەوە سەریهەڵداوە، ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان ڕێوشوێنی نوێ بۆ گەشتکردن دەگرنە بەر.

فەرەنسا هەمو هەمو گەشتەکان بۆ وڵاتانی یەكێتی ئەورپاو لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە قەدەغە دەکات. بە پێی ئەو بڕیارەی کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستپێدەکات، ئەو گەشتیارانەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە دەخوازن بڕۆن بۆ فەرەنسا پێویستە بەڵگەی تاقیکردنەوەی کۆرۆنایان پێبێت و دڵنیابن لەوەی کۆرۆنایان نییە.

گەشتیارانی ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا و ئافریکا لەوانەدا، بەرازیل ، بەریتانیا، ئێسواتینی، ئیرلەندا، لێسۆتۆ، پورتوگال و ئافریکای باشوور بۆیان نییە گەشت بۆ ئەڵمانیا بکەن، هەرچەندە ئەگەر هاووڵاتیانی ئەڵمانی لەم وڵاتانەوە بگەڕێنەوە ڕێگەیان پێدەدرێت بڕۆنە ناو وڵاتەکەوە تەنانەت ئەگەر کۆرۆناشیان هەبێت.

14 لە خوێندکارانی زانکۆی مشیگەن لە ئەمەریکا لە کەرەنتینەدا پاش ئەوەی دەرکەوتووە کە ئەو جۆرەی ڤایرۆسەکەیان گرتووە کە سەرەتا لە بەریتانیاوە بڵاو بۆوە. بەپێی ڕاپۆرتان یەکێک لە خوێندکارەکان لە کاتی پشووی زستاندا سەردانی بەریتانیای کردبوو.

کاربەدەستانی تەندروستی لە کارۆلاینای باشوور دەڵێت ئەوان دوو حاڵەتی ئەو جۆرەی کۆڤید-19یان دەستنیشان کردووە کە لە ئافریکای باشوورەوە بڵاوبووەتەوە. ئەمەش یەکەم جارە لە ئەمەریکا ئەم حاڵەتانە ڕابگەیەندرێت.

کۆمپانیای دەرمانسازی و کەرەستەی تەندروستی ئەمەریکایی جۆنسن & جۆنسن پاش تاقیکردنەوە جیهانییەکانی دەڵێت ئەو ڤاکسینەی کە دژ بە کۆڤید-19 بەرهەمی هێناوە 66% کاریگەریی هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکە.





ئەو ڤاکسینەی بە یەکجار لێدەدرێت، کەلە لایەن کۆمپانیای جانسینی بنکە لە بەلجیکاوە دروست کراوە پێدەچێت لە 85% کاریگەری هەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشکەوتنی قورس هەروەها بۆ ئەو جۆرەی کۆڤید کە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو بە جۆرە ئافیکای باشوورییەکەی ناسراوە.

کۆمپانیاکە دەڵێت لەو 44 هەزار کەسەی کە لە تاقیکردنەوەکانی ئەمەریکا، ئافریکای باشوور و برازیل بەشدارییان کردووە و دەرزییەکەیان لێدراوە کەسیان گیانیان لەدەستنەداوە.

کۆمپانیاکە دەڵێت ئەمەریکا قایل بووە بە کڕینی 100 ملیۆن بەشی ڤاکسینەکە و بژاردەی ئەوەش هەیە لە داهاتوودا 200 ملیۆن بکڕێت.

ڤاکسینەکەی جۆنسن & جۆنسن چوارەم ڤاکسینی دژی کۆرۆنایە پەسەند بکرێت.

نێوەندی لێکۆڵێنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی جۆنس هۆپکنس سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هەتا ئێستا زیاتر لە 102 ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمەریکا لە هەمو جیهان زیاتر حاڵەتی هەیە و تا ئێشتاش 25.9 ملیۆن کەس لە ئەمەریکا ئەو ڤایرۆسەیان گرتووە دوای ئەمەریکاش هیندستان دێت کە 10.7 ملیۆن کەس تیایدا توشی کۆرۆنا بوون و سێهەمیش بەرازیلە کە 9.1 ملیۆن کەس تیایدا توشی کۆرۆنا بوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif