چارەنووسی لاوتارۆ مارتێنیز یەکلایی دەبێتەوە

ليست هناك تعليقات


لاوتارۆ مارتێنیز، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەی لەگەڵ ئینتەرمیلان نزیکە
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکرد: "پیتۆ یاک بریکاری کارەکانی لاوتارۆ رۆژی چوارشەممە لە بارەگای یانەی ئینتەرمیلان، چاوی بە بەڕێوبەری ئینتەرمیلان کەوت".

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندنی ئیتاڵیا، یاک گوتی: "ئەم کۆبوونەوەیە پێشتر پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، نەمانتوانی لەبارەی داهاتووی لاوتارۆ مارتێنیز کۆببینەوە، بۆیە ناچاربووین کاتێکی دیکە بۆ کۆبوونەوە دەستنیشان بکەین".

هەروەها بریکارەکەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە باسی ئەوەشی کرد: "دڵنیاتان دەکەمەوە، کە لاوتارۆ مارتێنیز لە ئینتەرمیلان زۆر دڵخۆشە و هەست بە ئاسوودەیی دەکات".

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد: "هێشتا دانوستاندنی نێوان هەردوولا بەردەوامە دەبارەی لابردن، یان گۆڕینی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مارتێنیز کە 110 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام تاوەکو ئێستا قسەمان لەسەر ئەو بابەتە نەکردووە".

ماوەی گرێبەستەکەی لاوتارۆ مارتێنیز تاوەکو هاوینی 2023 بەردەوام دەبێت، بەڵام یانەی نیراتزۆری دەیەوێت، ماوەی گرێبەستەکەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە تاوەکو هاوینی 2025 درێژ بکاتەوە، بۆ ئەوەی رێگریی لە رۆیشتنی بۆ یانەی بارسێلۆنا بکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif