ئەمریکا پشتیوانى خۆی بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق راگەیاند

ليست هناك تعليقات

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ بەرێوەچوونى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق راگەیاند.

ئەمشەو ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فوئاد حسێنی وەزیرى دەرەوەى عێراق ئەنجامداو تیایدا هەردوو جەختیان لەسەر پەیوەندییەکانى واشنتۆن و بەغدا کردەوە.

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دوپاتیکردەوە، کە وڵاتەکە لەسەر ستراتیژى پشتیوانیکردنى عێراق بەردەوام دەبێت و هەردوو لەشەڕی رووبەروونەوەى داعش بەردەوام دەبن.

هاوکات وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا، پشتیوانی وڵاتەکەى بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا راگەیاند.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif