فراكسیۆنى یه‌كگرتوو: په‌رله‌مانتار هه‌یه‌ وه‌كو به‌ڵته‌چى مامه‌ڵه‌ ده‌كات

ليست هناك تعليقات



سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كوده‌تایه‌كى ترى به‌سه‌ردا كرایه‌وه‌و به‌داخه‌وه‌ په‌رله‌مانتاریش هه‌یه‌ وه‌كو به‌ڵته‌چى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارى دیكه‌ ده‌كات، ده‌شڵێت:"882 كۆمپانیاى بوارى نه‌وتى له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵكى كوردستان ده‌ژین".

د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كوده‌تایه‌كى ترى به‌سه‌ردا كرایه‌وه‌و به‌داخه‌وه‌ په‌رله‌مانتاریش هه‌یه‌ وه‌كو به‌ڵته‌چى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارى دیكه‌ ده‌كات، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى په‌كخراوه‌و ناتوانێت لێپرسینه‌وه‌ بكات‌و گه‌نده‌ڵكارانیش ناهێڵن په‌رله‌مان په‌رله‌مانێكى كارابێت له‌م هه‌رێمه‌دا".

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "هه‌تا ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ى شه‌ڕى ناوخۆى دروستكرد له‌ناو هۆڵى په‌رله‌ماندا بێت‌و ڕێگرى بكرێت له‌ڕه‌خنه‌و ڕاى جیاواز په‌رله‌مانى كورد ئیفلیجه‌و په‌كیكه‌وتوه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كانیش وتى:"هه‌میشه‌ وتومانه‌و ده‌یڵێین ئه‌گه‌ر كه‌سێكى پاكبێت، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ قوربانى ده‌ستى ده‌سه‌ڵاتداره‌ گه‌نده‌ڵكاره‌كانى ئه‌م هه‌رێمه‌، ئه‌وانه‌ى هه‌رێمیان به‌مڕۆژه‌ گه‌یاند له‌كاتێكدا له‌ 5%ى یه‌ده‌گى نه‌وتى هه‌رێم له‌ژێر خاكى هه‌رێمى كوردستاندایه‌".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ پاكیش نه‌بێت ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێته‌ شه‌ریكى دزو گه‌نده‌ڵكار، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامى ده‌نگمان نه‌داو متمانه‌مان نه‌به‌خشى به‌وه‌زیرى نوێى سامانه‌ سروشتیه‌كان".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "له‌به‌رئه‌وه‌ى سیستمى نه‌وت‌و وزه‌ له‌م هه‌رێمى كوردستانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ ناشه‌فافه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌نده‌ڵه‌و سه‌قه‌ته‌، له‌ئیداره‌و به‌ڕێوه‌بردندا، 882 كۆمپانیاى بوارى نه‌وتى له‌سه‌ر قوتى خه‌ڵكى ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌ژین".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق