مەسعود بارزانی: ئەوەی كوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست، پێشمەرگە بوو

ليست هناك تعليقات


مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پێشتر سوپاسی هاوپەیمانان و هەمو ئەو لایەنانەیان كردوە كە لە شەڕی داعشدا یارمەتی هێزی پێشمەرگەیان داوە، بەڵام دەشڵێت: هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ ئەو حەقیقەتە بشارێتەوە كە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا.

دەقی پەیامەكەی مەسعود بارزانی..

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ماوەیەكە لەهەندێ ناوەندی ئیعلامی و سیاسی باسی شەڕی داعش دەكرێت. لێرەدا ڕاستییەك هەیە ناكرێ چاوپۆشی لێ بكرێ، داعش دیاردەیەكە كە دوژمنی سەرجەم مرۆڤایەتییە و، شەڕكردن لەگەڵ داعش شەڕێكی ئاسان نییە چونكە بەرەیەكی بەرفراوان و هەمەلایەنەو، لایەنێكیش بەتەنیا ناتوانێ داعش تێكبشكێنێت. ریشەكێشكردنی داعش هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەمو لایەك و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.

كاتی خۆی لە شەڕی داعشدا ئێمە سوپاسی هاوپەیمانان و ئەمەریكامان كرد كە یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە. سوپاسی هەمو ئەو لایەنانەشمان كرد كە بەجۆرێك بەشداربونە لە شەڕی داعش و یارمەتیی پێشمەرگەیان داوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەمو لایەك ئەوە بزانن كە ئەوەی لەسەر ئەرزی واقعدا بە خوێن و قوربانیدانی خۆی، كوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بو. هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ ئەو حەقیقەتە بشارێتەوە كە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا.

مەسعود بارزانی

27ـی كانونی دوەمی 2021

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق