رامۆس کابوسی لەدەستدانی رۆناڵدۆ بەبیر هاندەرانی ریال دەهێنێتەوە

ليست هناك تعليقات


جارێکی هەستە ناخۆشەکە لە سەرەتای ساڵی نوێوە بۆ هاندەرانی ریال مەدرید گەڕایەوە، لەکاتێکدا هێشتا ئاماژەیەکی باش بۆ مانەوەی سێرخیۆ رامۆس لە یانەکە لە ئارادا نییە.

پرسی رۆیشتنی رامۆس لە یانەی شاهانە رۆژ لە دوای رۆژ گەرمتر دەبێت، لەکاتێکدا یانەکە ئامادەنییە داواکارییەکانی یاریزانەکە جێبەجێبکات و سێرخیۆش مل بۆ داواکارییەکانی لۆس بلانکۆس کەچ ناکات و سوورە لەسەرە داواکارییەکەی کە دەیەوێت بۆ دوور وەرز گرێبەستەکەی نوێبکرێتەوە.

بەپێی میدیای ئیسپانیا، ناکۆکی لەنێوان رامۆسی کاپتنی ریال مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ئەو یانەیە هەیە، بۆیە ئەگەری رۆیشتنی یاریزانەکە لە یانە مەدریدییەکە زۆربووە.

هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، مانچێستەر یونایتد و مان سیتی ئینگلیزی، بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە رکابەریدان.

رۆیشتنی رامۆس لە ریال مەدرید یەکێک دەبێت لە ناخۆشترین هەواڵەکان بۆ هاندەرانی یانەکە و ئەوە ئەو هەواڵەیە کە هاندەران نایانەوێت هاوشێوەی رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە یانەکەیان بیبیستن، بەتایبەت کە تاوەکو ئێستا جێگەی دۆن لە تیپەکەدا پڕ نەکراوەتەوە و هاندەرانیش پێیان وایە کە کەس ناتوانێت جێگەی رامۆسیش پڕبکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کێشەی نێوان ریال مەدرید و رامۆس لەسەر 10٪ـی مووچەی ئەو یاریزانەیە، بەتایبەت کە یانەی شاهانە داوا دەکات گرێبەستی یاریزانەکە بۆ ساڵێک نوێبکاتەوە و هەمان مووچەی ئێستا بداتە یاریزانەکە، بەڵام رامۆس داوای دوو ساڵ دەکات، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەش بۆ دوو ساڵ، ریال مەدرید داوای کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکە بە رێژەی 10٪ دەکات، بەڵام رامۆس بەو داواکارییە رازی نییە.

رامۆس مووچەی ئێستای لە یانەکەدا 12 ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێکدا، لە ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی 10٪ تەنیا 1.2 ملیۆن یۆرۆی لێ کەمدەکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سێرخیۆ رازی نییە، دەستکاریی مووچەکەی بکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif