لێدوانی سەڵاح لەبارەی چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید یاخود بەرشەلۆنە

ليست هناك تعليقات


محەمەد سەلاح، یاریزانی میسری و ئەستێرەی یانەی لێڤەرپوڵ ڕایگەیاند، دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی هەموو ڕیکۆردەکان بشکێنێت و ماوەیەكی زیاترلەگەڵیدا بەردەوام بێت، سەبارەت بە چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید یاخود بەرشەلۆنەش دەڵێت، نازانێت لە داهاتوو چی ڕوودەدات. 





ئەستێرە میسرییەکە لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ( 19ی کانووونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە وتی، "دەمەوێت هەمو ڕیکۆردەکانی یانەکەم بشکێنم و یارییەکان ببەمەوە وم اوەیەكی زیاتر لەگەڵ لێڤەرپوڵ بەردەوام بم". 



لەبارەی مانەوەی لە یانەی، لێڤەرپوڵ سەڵاح وتوویەتی، "ئەمە پرسیارێکی ئاسان نییە، دەتوانم بڵێم هەموو شتێک لە دەست یانەکەدایە، بێگومان من لێرەدا دەمەوێت ڕێکۆردەکان بشکێنم، بەڵام دواجار هەمووشتێک لە دەستی لیڤەرپوڵدایە" 



لەبارەی ئەوەی کە پێشبینی دەکات بۆجاری سێیەم خەڵاتی پێڵاوی زێڕین لە پریمەرلیگدا بباتەوە، ئەستێرەکەی یانە ئینگلیزییەکە وتی، "نازانم ئێستا نامەوێت ئەوە بڵێم بێگومان من هەمیشە هەوڵ دەدەم گۆڵ تۆمار بکەم، بۆ ئەوەی یانەکەم چانسی باشی هەبێت وببم بە گۆڵکەر بۆ جاری سێیەم، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە لەگەڵ تیپەکە نازناوی زۆر باش بەدەست بهێنیت". 



محەممەد سەڵاح لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئایا خۆی بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان دەزانیت وتی، "بەڵێ، بێگومان". 



لەبارەی ئەوە لە داهاتوودا بەنیازە بچێتە ڕیزی یانەی ڕیاڵ مەدرید یان بەرشەلۆنە؟ محەممەد سەلاح:"بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید دوو یانەی گەورەن کێ دەزانێت لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، بەڵام ئێستا من جەخت لەسەر ئەوە دەکەم جارێکی دیکە لەگەڵ لیڤەرپوڵ خولی پریمەرلیگ و چامپیۆنس لیگ بباتەوە". 



لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا ئەستێرە میسرییەکە بە ڕۆژنامە ئیسپانییەکەی وتووە کە لە ئێستادا دەیەوێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداریی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا بکات و ئەمجارەیان ئامانجی ئەوەیە جامەکە بۆ میسر بەدەست بهێنێت، چونکە ماوەی 10ساڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەیتوانیوە ئەو نازناوە بە دەست بهێنیت. 



محەمەد سەلاح تەمەنی 28 ساڵە و لەبنەچەدا خەڵکی ولآتی میسرە و لەبەریتانیا دەژی و یەکێکە لە گۆڵکەرە ناسراوەکانی یانەی لیڤەرپوڵ و لەسەر ئاستی عەرەبی و جیهانی جەماوەرێکی زۆری هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif