سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/١٢/٢٣ لە کۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە دواین پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات و پێویستی بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی و نەهێشتنی چەک لە دەرەوەی یاسا و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی گشتی.
هەروەها جەختکرایەوە لە بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان بۆ رێگریکردن لەو کارانەی لە دەرەوەی یاسا ئەنجام دەدرێن وەک پێویستییەکی گرنگ، ھاوکات پارێزگاریکردن لە ئاسایش و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان و دامەزراو و باڵەخانە حکومییەکان و نێردە دیبلۆماسیەکان لەو دەستدرێژیانەی کە سەرەوەری و سەقامگیری وڵات دەکەنە ئامانج.
هەر لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لە گرنگی درێژەدان بە هەوڵە ئەمنییەکان بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش کە مەرامیانە ئاسایشی بەشێک لە ناوچەکان بشێوێنن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق