مێسی داهاتووی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە یەکلایی کردەوە

ليست هناك تعليقات

 


لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی کردەوە و ڕاشیگەیاند، هەمووکات ئارەزووی کردووە لە خولی ئەمەریکی یاری بکات.


لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی "La sexta"ی ئیسپانی، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، "هەمووکات لە ژیانمدا ئارەزووی یاریکردنم هەبووە لە خولی ئەمەریکیدا."


سەبارەت بە داهاتووی ژیانی وەرزشیشی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کە گرێبەستەکەی بەرەو کۆتایی هاتن دەچێت، مێسی ڕایگەیاند، "لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەیەک واژوو ناکەم و چاوەڕێ دەکەم تاوەکو کۆتایی وەرز، دواتر بڕیار لەسەر داهاتووم دەدەم."

مێسی تەمەن 33 ساڵ و خاوەنی شەش تۆپی ئاڵتونی، لەدوای ئەنجامە خراپەکانی یانەی بەرشەلۆنە لەم ساڵانەی دواییدا و بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەیدا کێشەی بۆ دروست بووە و دیارنییە لە یانەکە دەمێنێتەوە یاخود بڕیاری ڕۆشتن دەدات.  

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif