وه‌زاره‌تى كۆچ پێشینەیەکی دارایی دەداتە ئەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان

ليست هناك تعليقات



وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند هەڵمەتی دەیەم بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆناوچەکانی خۆیان دەستپێدەکات و لەو چوارچێوەیەشدا هەر خێزانێک بگەڕێتەوە ناوچەکانیان بە بەهای ملیۆنێک و 500 هەزار دینار هاوکاری دەکرێن.


له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: حکومەت پابەندە بەهاوکاری دارایی ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان، لەو چوارچێوەیەشدا قۆناغی دەیەم بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان راگەیەنراوە.


باسی له‌وه‌شكردووه‌: لەرێگەی کارتی بانکییەوە 2600 خێزان بەبڕی ملیۆنێك و 500 هەزار دینار هاوکاری دەکرێن.


وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق وتیشی: وەزارەتەکەیان پێداگرە لەسەر هاوکاریکردنی سەرجەم خێزانە ئاوارەکان، دوای ئەوەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بودجەی تایبەت بە ئاوارەکان پەسەندکرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق