ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڤیتۆکەی ترامپ دژی یاسای بودجەی بەرگری هەڵدەوەشێنێتەوە

ليست هناك تعليقات



ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە دەنگدانێکدا ئەو ڤیتۆیەیان هەڵوەشاندەوە کە سەرۆک ترامپ دژی یاسای بودجەی بەرگری بەکاریهێنا، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات لەبەردەم ئەنجومەنی سیناتتدا تاوەکو یەکەمین ڤیتۆی سەرۆک ترامپ لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا هەڵبوەشێننەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران کە دیموکراتەکان تیایدا باڵادەستن بە زۆرینەی دەنگ لەبەرژەوەندی هەڵوەشاندنەوەی ڤیتۆکە دەنگیاندا، 322 دەنگ بەرامبەر بە 87 دەنگ، شایەنی باسە 109 ئەندامی حیزبی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنەکەدا شان بە شانی دیموکراتەکان دەنگیان لە بەرژەوەندی هەڵوەشاندنەوەکەدا.

پڕۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی سیناتیش دەنگدانی لەسەر دەکرێت، بەڵام بۆ ئەوەی ڤیتۆکەی هەڵبوەشێندرێتەوە دەبێت سێیەکی ئەنجومەنەکە لە دژی دەنگ بدەن.

لەم مانگەدا کۆنگرێسی ئەمەریکا پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەند کرد کە بڕەکەی دەگاتە 740,5 ملیار دۆلار، هەردوو ئەنجومەنەکەی کۆنگرێس ( نوێنەران و سینات ) بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەکەیان پەسەند کرد. بەڵام دواتر ترامپ بە بەکارهێنانی ڤیتۆ پڕۆژە یاساکەی ڕەت کردەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif