یەكەمینە ژنە وەزیری دارایی ئەمریكا كێیە

ليست هناك تعليقات



لەئەگەری بوون بەسەرۆکی جۆبایدندا، خاتونێک دەبێتە وەزیری دارای و ئەمەش ڕوداوێکی بێ پێشینە دەبێت لە مێژووی ئەمریکادا، جانێتی ئابوریناسی بەناوبانگ پێشتر چەندین بەرپرسارێتی باڵای هەبووە،گرنگترینیشیان ئەوە بوو بۆیەکەمین جار و لە میژووی سەد ساڵی دامەزراندنی بانکی ناوەندی ئەمریکادا ئەم خاتوونە دەبێتە یەکەم ژنە سەرۆکی بانکی ناوەندی.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا، جۆبایدن، بەتەمایە لە ئەگەری بوون بە سەرۆکیدا، جانێت یەلەنی سەرۆکی پێشوی بانکی ناوەندی بکاتە وەزیری دارایی کابینەکەی.

لە حاڵەتی پەسەندکردنی خاتوو یەلەن لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە، دەبێتە یەکەمین ژنە وەزیری داراریی و گەنجینەی ئەمریکا.

کورتەی ژیانی جانێت یەلەن
خاتوو یەلەنی 74 ساڵە درێژی باڵای 160 سانتیمەترە و لە خێزانێکی جولەکە، لە برۆکلینی نیویۆرک هاتۆتە دنیاوە. کچی ئانابلۆمیتاڵ و جولیوس یەلەنی پزیشک بوو. لەزانکۆی براون لە ساڵی 1967بەکالیۆرۆسی لە ئابوریدا بەدەست هێناوە. دکتۆرای لە ساڵی 1971 لە زانکۆی یەڵ بەدەستهێناوە. خێزانی جۆرج ئاکەرلۆفی مامۆستای زانکۆی بێرکیلی و براوەی خەڵاتی ئۆسکارە لە ئابوریدا. کوڕێکی هەیە بەناوی ڕۆبەرت ئاکەرلۆف.

یەلەن لە ساڵانی 1971-1976 لە زانکۆی هارڤارد سەرقاڵی وانە وتنەوە بووە و لە کۆلێجی ئابوری زانکۆی لەندەنیش مامۆستا بووە. لە ساڵانی 1977-1978 لە خزمەتگوزاری فیدراڵی وەک ئابوریناس کاریکردوە. لە ساڵی 1980 لەزانکۆی بێرکلی سەرقاڵی وانەوتنەوە بووە و لە ئێستاشدا پرۆفیسۆری خانەنشینی ئەو زانکۆیەیە.

یەلەن لە ساڵی 1997 دا وەک راوێژکاری ئابوری بیڵ کلینتۆن دیاریکرا و لە نێوان ساڵانی 1994-1997 وەک ئەندامی شاندی بەڕێوبەری خزمەتگوزاری فیدراڵی کاریکردووە. لە ساڵانی 2004 تا 2010 سەرۆکی بانکی خزمەتگوزاری فیدراڵی سانفرانسیسکۆ بوو. لە ساڵی 2010 وەک جێگری سەرۆکی بانکی ناوەندی لەلایەن ئۆباماوە دیاریکرا و لە 9ی تشرینی یەکەمی 2013 دا کرا بە سەرۆکی بانکی ناوەندی

سیاسەتی ئابوری یەلەن
یەلەن زیاتر گرنگی بە ڕێژەی بێکاری دەدات و بڕوای بە قوتابخانەی ئابوری کینز هەیە و لەوبڕوایەدایە، بانکی ناوەندی ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە بازنەکانی دیکەی ئابوریدا. یەلەن لەگەڵ هەڵئاوساندایە و لەوباوەڕەدایە کەمبوونەوەی هەڵئاوسان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چالاکییە ئابورییەکان.

خاتوو یەلەن ڕۆڵێکی کلیلی هەبووە لە کۆتایهێنان بە قەیرانی ئابوری ساڵی 2007.

یەلەن زیاتر گرنگی دەدات بە لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی کاریگەری سیاسەتە بانکییەکان لەسەر ژیانی کرێکاران و خراپی ئابوری"کاتێک هەم هەڵئاوسان هەبێت، هەم بێکاری" کاریگەری لەسەر زیادبوونی چینایەتی.

ترەمپ پەسەندی نەکرد
لە ساڵی 2018 دا، دۆناڵد ترەمپ بە پێچەوانەی نەریتی سەرۆکەکانی چەند دەیەی پێش خۆی، دانانەوەی جانێت یەلەنی بۆ چوارساڵی دواتری پەسەند نەکرد. ئەمە بوو بووە نەریتێک لە ماوەی سەرۆکایەتی بیڵ کلینتۆنەوە و ئامانج لەمەش ئەوەبوو هەر سەرۆکێکی نوێ، سەرۆکی گەنجینە لە شوێنەکەی خۆیدا دەهێڵێتەوە بۆ ماوەی خولێکی دیکە، تاوەکو ببێتە ڕێگرێک لە بە سیاسی کردنی پۆستی سەرۆکی گەنجینە لە ئەمریکادا.

لەدوای لەسەرکارلابرنیشی لەلایەن ترەمپەوە، خاتوو یەلەن چەندین جار داوای لە ڕابەرانی سیاسی واشنگتۆن کردبوو، هەنگاو بنێن بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ خراپی ئابوری بەهۆی بلاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە.

لەحاڵەتی پەسەندکردنیدا، بەرپرسیارێتی وەزارەتی دارایی دەگرێتە ئەستۆ و بە ئەگەری زۆر دەبێت دەست و پەنجە نەرمبکات لەگەڵ قەیرانی ئابوری دروستبوو بەهۆی کۆرۆناوە.

مایکڵ گرینبێرگەر، مامۆستای یاسایی زانکۆی ماریلاند لەبارەی یەلەنەوە دەڵیت " یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی جانێت ئەوەیە، هەمیشە بازاڕ و کرێکاران ئەویان خۆشدەوێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات ئەو کەسێکی ئایدۆلۆژی نییە"، کاتێک ئەو سەرۆکی ئەنجومەنی راوێژکارانی ئابوری بوو " کاتی خۆی تەرخان دەکرد، لێکۆڵینەوەی لە تەواوی زانیارییەکان دەکرد، ئەوەی جانێت دەیڵێءت بەنزیکەی هەمیشە ئامانج دەپێکێت، چونکە ئەو کەسێکی واقیع بینانەیە."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif