رووسیا هێرشی ئەلیکترۆنی کردووەتە سەر سیستەمی حکومەتی ئەمریکا

ليست هناك تعليقات


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رووسیای بەوە تۆمەتبار کرد کە لەپشت ئەنجامدانی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییانەوە بووە لە چەند رۆژی رابردوو دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەتی ئەمریکای کردبووە ئامانج، پۆمپەیۆ دەڵێت، "هەوڵێکی جیددیان" داوە لەڕێگەی بەرنامەیەکی دیکەوە بچنە نێو سیستەمی حکومەتەوە.

پۆمپەیۆ پەنجەی تۆمەتی بۆ رووسیا راکێشا و گوتی "بەتەواوی روونە" کە رووسیا لەپشت ئەو کارانەوە بووە. 

هێرشە ئەلیکترۆنییەکان چەند دامەزراوەیەکیان لە جیهانیش کردە ئامانج. شەوی پێنجشەممەش، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند، 40 بەشداربوویان رووبەڕووی هێرشی هاککردن بوونەتەوە، ئەو مالوێرەی هاککەرەکان بەکاریان هێناوە بە گوتەی پسپۆڕانی بواری ئاسایشی ئینتەرنێتی، دەسەڵات بە هاککەرەکان دەدات بچنە نێو تۆڕی دامەزراوە سەرەکییەکانی حکومەت و وێستگەکانی کارەباش. 

پۆمپەیۆ ئاماژەی بەوە کرد، "هەوڵێکی زۆر جیددی بووە، باوەڕیشم وایە ئێستا بە روونی دەتوانین بڵێین کە رووسیا لەپشت ئەو کارەوە بووە". 

بە گوتەی براد سمیس، سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، نزیکەی 80٪ـی ئەو کەسانەی بەر هێرشە ئەلیکترۆنییە "رووسییەکە" کەوتوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان، ئەوانی دیکەش لە بەلجیکا، بەریتانیا، کەنەدا، ئیسرائیل مەکسیک، ئیسپانیا و ئیماراتن. 

ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکاش داوای زیادکردنی چاودێریکردنی سەر کۆمپانیاکان دەکات لەپێناو رێگری لە بەکارهێنەری دەرەکی لە سیستەمە سەربازی و مەدەنییەکانی وڵاتەکەدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif