یاریزانێكی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەكات

ليست هناك تعليقات


دیاری ئەحمەد

یاریزانێكی كوردی یانەی هەولێر كە خەڵكی كەركووكە لە لایەن كاتانیچی ڕاهێنەر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێت.

لەمبارەوە، ئەمڕۆ سێشەممە حەربی خالید، سەرۆكی نوێنەرایەتی كەركووكی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق، بە (یاریگا سپۆرت)ی ڕاگەیاند، كە كاتانیچی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بانگهێشتی (شێركۆ كەریم)ی یاریزانی كوردی یانەی هەولێری كردوە كە بە ئەسڵ خەڵكی كەركووكە وبڕیاریشە یاریزانەكە لە یاری دۆستانەی نێوان عیراق و ئیمارات لە دوبەی یاری بكات.

لەدرێژەی قسەكانیدا ئەو بەرپرسە وەرزشییەی شاری كەركووك ڕایگەیاند كە جگە لە شیركۆ چەندین یاریزانی كوردی دیكە لێرە و لە ئەوروپاش هەن كە شایەتی ئەوەن درێسی هەڵبژاردەی عێراق بپۆشن بەڵام ڕاهێنەران و بەرپرسانی تۆپی پێی عێراقی هەمیشە فەرامۆشیان دەكەن.

جێی ئاماژە پێكردنە، شیركۆ كەریم پێشتر بۆ هەڵبژاردەكانی تازەپێگەیشتوان و ئۆلۆمپی و هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق بانگهشت كراوە و یاری كردوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق