پارێزەرەكەی: لەماوەیەكی نزیكدا دەمیرتاش ئازاد دەكرێت

ليست هناك تعليقات


 
پارێزەرێکی سەڵاحەدین دەمیرتاش رایدەگەیەنێت، رەتکردنەوەی ئازادکردنی ناوبراو رەتکردنەوەی دەستوری تورکیایە، دەشڵێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئازاد دەکرێت.

مەحسونی قارەمان، پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (دیوار)ی تورکی رایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا دەمیرتاش ئازاد دەکرێت.

وتیشی، ناکرێت دەسەڵاتدارانی تورکیا بڵێن بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ ناکەن چونکە، پابەندبون بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە ماددەیەکی دەستورییەو لەدەستوری تورکیادا هەیە کە لە سەردەمی دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)دا ئەو ماددەیە بۆ دەستور زیاد کراوە.

ئاماژەی بەوەش کردوە، رەتکردنەوەی بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش رەتکردنەوەی دەستورە، ئەو بڕیارەی دادگای ئەوروپا کاریگەری لەسەر دۆسییەی ئەو سیاسەتمەدارە کوردانەی دیكەش دەبێت کە ئێستا لە زیندانن و رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئازادکردنیان.

رۆژی (22)ی ئەم مانگە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا رایگەیاند، بڕیاری زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش سیاسییەو پێویستە بە پەلە ئازادبکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق