پەیامێکی گرنگ لە کڵۆپەوە بۆ محەمەد سەڵاح و تەواوی یاریزانانی لیڤەرپووڵ

ليست هناك تعليقات



یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی ڕایدەگەیەنێت، یانەکەیان پارەیەکی زۆر بە یاریزان دەدات و خاوەنی یاریگا و هاندەرێکی بێ وێنەیە، لەبەر ئەوە هیچ یاریزانێک ناچار بە مانەوە ناکەن.

لە نوێترین لێدوانیدا بۆ پێگەی لیڤەرپووڵ ئیکۆی نزیک لە یانەکەی، کڵۆپ سەبارەت بە لێدوانەکانی سەڵاح لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاس قسەی خۆی کردوە و سەرەتا دەڵێت: لیڤەرپووڵ یانەکەی گەورەیە و مووچەیەکی زۆر بە یاریزانان دەدات، لەوانەیە مووچەکانمان هاوشێوەی یانە دەوڵەمەندەکانی جیهان نەبێت، بەڵام مووچەکەی ئێمەش کەم نییە، دواتر ئێمە خاوەن یاریگای و هاندەرێکی بێ وێنەین لە جیهاندا، لەبەر ئەوە هیچ یاریزانێک ناچار بە مانەوە ناکەین لە یانەکەماندا.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی ڕیدز بەرگری لە سەڵاح کرد و وتی: ئەگەر پرسیار لە یاریزانێک بکەیت سەبارەت بە گرێبەستی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە، ناکرێت وەڵامەکەی ئەوە بێت کە تۆپی پێی ئیسپانی بۆ ئەو گونجاو نییە، ئاخ بۆچی دەبێت وا بڵێت؟، سەڵاح تاکە شتێک وتویەتی ئەوەیە کە گرێبەستەکەی لە دەسەڵاتی یانەکەیدا، ئەوەش شتێکی ڕاستییە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوو سەڵاح دیدارێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاس ئەنجام دابوو، کاتێک پرسیاری گرێبەستی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی ئاڕاستە دەکرێت، ئەو دەڵێت: نازانم لە داهاتوودا چێ ڕوو دەدات، هەرچی گرێبەستەکەمە لە دەست یانەکەمدای.

دواتر ئەم لێدوانەی سەڵاح دەنگۆی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif