ڕێکخه‌رانى خۆپیشاندەران بەرپرسیارێتی هەر دۆخێک دەخەنە ئەستۆی یەکە ئیداریەکان‌و هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی‌و له‌په‌یامێكیشدا داواده‌كه‌ن، ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان‌و چالاکان دەکەن، ئاشكراشیده‌كه‌ن، سەرو 30 لەچالاکانی خۆپیشاندەران دەستگیرکراون.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ عوسمان گوڵپی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕەزای لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئەو هەڵسوكەوتەی ئەمڕۆی هێزە ئەمنییەكان كە لەشاری سلێمانی روویدا دووبارەكردنەوەی رەفتاری دیكتاتۆریانەی وڵاتانی دیكە بوو بەدەستگیركردنی چالاكوانانی مەدەنی و رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان.
هەروەها ئاماژەیان بەوەكرد، سەرووی 20 تا 30 چالاكوانی مەدەنی و رێكخەری خۆپیشاندانەكان دەستگیركراون و ئەوانیش داوای ئازادكردنیان دەكەن بۆ ئەوەی لەتوڕەیی خەڵكەوە پشێوی زیاتر دروست نەبێت، چونكە خۆپیشاندانەكانی رابردوو سەلماندی توندوتیژی دۆخەكە خراپتر دەكات.ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ سبەینێ ڕۆژی هەینی هیچ بڕیارێك نیە بۆ خۆپیشاندان
ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، چالاکانی شار‌و شارۆچکەکان لەشەوەوە لەکۆبونەوەدان بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆیان دەرببڕین لەسەر دۆخی سلێمانی، جه‌ختیشیانكرده‌وه، "هه‌ر توندوتیژیه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆزده‌كات".
هه‌روه‌ك په‌یامه‌كه‌یان فراوانتر كرد‌و ڕوو له‌حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم وتیان، "چاكسازى ڕاسته‌قینه بكه‌ن، موچه بده‌ن، تا شتى زیاتر روینه‌داوه، تكایه هاوڕێكانمان ئازادبكه‌ن، چونكه مانه‌وه‌یان له‌زیندان توڕه‌یی زیاتر ده‌كات، هه‌مومان به‌رپرسیارین له‌وه‌ى ڕوده‌دات‌و یه‌كه‌ى ئیدارییش لێى به‌رپرسیاره، تكایه چه‌كه‌كانتان ڕوو له‌خه‌ڵك مه‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌به‌یاننامه‌كه‌ى لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى چالاكانى خۆپیشاندانه‌كانى سلێمانى له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا جه‌ختیانكرده‌وه، "له‌ماوه‌ى 5 ساڵدا موچه بڕدراو نادرێ، كه‌س مۆڵه‌تى له‌هاوڵاتیان‌و خۆپیشانده‌ران وه‌رگرت، بۆیه ئێمه بۆ چالاكى ناڕه‌زایی مۆڵه‌ت وه‌رناگرین".
لەدوێنێوە خۆپیشاندان لەشاری سلێمانی دەستی پێكردووە و لە هەردوو رۆژەكەش هێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسك‌ڕێژ و تەقە بەئاسماندا دەیانەوێت بڵاوە بەخۆپیشاندەران بكەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق