یه‌كێتی ئه‌وروپا: ڕوسیا كار له‌سه‌ر خراپنیشاندانی پێكوته‌كانی وڵاتانی خۆراوا ده‌كات

ليست هناك تعليقات

 




یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێ: ڕووسیا بۆ فرۆشتنی ئه‌و پێكوته‌ی خۆی به‌رهه‌می هێناوه‌، كار له‌سه‌ر خراپنیشاندانی پێكوته‌كانی وڵاتانی خۆراوا ده‌كات.

(جۆزێڤ بۆرێڵ) به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ و ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ ئاماژه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به‌ ڕووسیا ڕایگه‌یاند: هه‌ندێك لایه‌ن پێی وایه‌ ئه‌و ڕێیه‌ی ئه‌و پێیدا ده‌ڕوا تاكه‌ ڕێگه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌دات ناوبانگی ئه‌وانی دیكه‌ بشێوێنێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌وباره‌وه‌، (جۆزێڤ بۆرێل) ڕوونتر قسه‌ی كرد و وتی: به‌نموونه‌، به‌رهه‌مهێنه‌رانی پێكوته‌ی كۆڕۆنای خۆراوایی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی ڕووسیا ڕووبه‌ڕووی بێڕێزی و گاڵته‌پێكردن ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌و وتیشی: گاڵته‌كردنی ڕووسیا به‌ پێكوته‌ی خۆراواییه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر جگه‌ له‌ پێكوته‌كه‌ی ڕووسیا به‌ پێكوته‌یه‌كی دیكه‌ خۆ بكوتن، ده‌بن به‌ مه‌یموون.

به‌پرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا "ئه‌م گوتاره‌ی ڕووسیا زیاتر ڕوو به‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ ده‌یه‌وێ پێكوته‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی پێیان بفرۆشێت".


ڕووسیا هاوشێوه‌ی پێكوته‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، پێكوته‌یه‌كی له‌ژێر ناوی (سپۆتینك ڤی) دژ به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رهه‌م هێناوه‌.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق