کۆنگرەی دەنگە نارازیەکان: سبەینێ خۆپیشاندانی فراوانی ناتوندوتیژیە

ليست هناك تعليقات


له‌شاری سلێمانی (کۆنگرەی دەنگە‌ ناڕازیەکان) بانگه‌وازی خۆپیشاندانی ناتوندوتیژی ده‌كه‌ن و داوا له‌ ته‌واوی چین و توێژه‌كان ده‌كه‌ن به‌شدار له‌ خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ بۆ داواكردنی مافه‌كانیان.

گروپه‌كه‌ له‌ چه‌ند نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس و چالاكوان و په‌ڕله‌مانتارانی پێشوو له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان پێكدێت ‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا بانگه‌وازه‌یان خوێنده‌وه‌و داوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی هێمنانه‌یان له‌ ته‌واوی چین و توێژه‌كان و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكه‌ به‌ویژدانه‌كانی ناو حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات كرد كه‌ به‌شدارببن.

گروپه‌كه‌ رایانگه‌یاند، سبه‌ی كاتژمێر 01:30 له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی گردده‌بنه‌وه‌و خۆپیشاندانی ناتوندوتیژی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و له‌شاروشارۆچكه‌كانی تریش له‌لایه‌ن گروپه‌كانی تره‌وه‌ كات و شوێنی گردبوونه‌وه‌كان دیاریده‌كه‌ن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق