كحول‌و مادەی هۆشبەر لەجەستەی مارادۆنا نەبوە

ليست هناك تعليقات


لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان لەمردنی مارادۆنا، ڕاپۆرتە پزیشكییەكان ڕایانگەیاند، هیچ مادەیەكی كحول‌و مادەی هۆشبەر لەجەستەی ئەو ئەفسانەیەدا نەبوە، تەنها چەند مادەیەكی پزیشكی لەجەستەیدا بوە كە بۆ چارەسەری كێشە دەماغی‌و جەستەییەكان بەكاریهێناوە.


نوسینگەی داواكاری گشتی لەسان ئیسیدرۆ ڕایگەیاند، "هیچ مادەیەكی هۆشبەر لەجەستەی ئەفسانە ئەرجەنتینییەكەدا نییە، ئەو مادانەی كە لەجەستەیدایە تەنها چارەسەری جەڵتەو خەمۆكی‌و نەخۆشییە دەرونییەكان بوە".


دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتونە لەمێشكیدا، لەتەمەنی 60 ساڵی لەماڵەكەی خۆیدا لەبۆینس ئایرس، كۆچی دوایی كردو تائێستایش لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بزانن چی هۆكار بوە بۆ مردنەكەی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif