نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ليست هناك تعليقات



کەمێک لەمەوبەر نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەشێوەیەکی بەرچاو دوو دۆلار بەرزبووەوە و لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٥١ دۆلارە. هاوکات، نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٨ دۆلارە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٩ دۆلار و ١٠ سەنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٥ دۆلار و ٧٨ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات، لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif