دوو وه‌زیری به‌ریتانیا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن

ليست هناك تعليقات


 
هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌زیری هێزه‌ چه‌كداره‌كانی به‌ریتانیا به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، "جیمس كلیڤرلی" و وه‌زیری هێزه‌ چه‌كداره‌كانی به‌ریتانیا، "جیمس هیبی" به‌ سه‌ردانێك له‌ به‌غداوه‌ بگه‌نه‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌.

ئه‌و وه‌زیره‌ به‌ریتانیانه‌، هه‌ریه‌ك له‌ پرسه‌ سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌ لایه‌ك و پرسه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خه‌نه‌ به‌ر باس.

هاوكات پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش و سه‌قامگیری زیاتری ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وه‌زیر به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتنه‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، سه‌باره‌ت به‌ گرنگی به‌رده‌وامیدانی هاوكاری دوولایه‌نه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و تاوتوێكردنی ره‌وشی عێراق و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا، له‌گه‌ڵ "مسته‌فا كازمی" باسیان له‌ پشتیوانی به‌ریتانیا بۆ به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی عێراق له‌ رووی راهێنان و پشتیوانی لۆجستی و هه‌واڵگرییه‌وه‌ كرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif