ئێرکسن چاوەڕێی مێرکاتۆی زستانەیە

ليست هناك تعليقات



کریستیان ئێرکسن، یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ئینتەرمیلان باسی ئەو بارودۆخە دەکات کە لە یانەی ئینتەرمیلان پێیدا تێپەڕدەبێت و هەڵوێستی کۆتایی خۆی سەبارەت بە داهاتووی رادەگەیەنێت.

لەلێدوانێکیدا ئێرکسن کە میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە رایگەیاند: "ئەمە ئەو بارودۆخە نەبوو کە من لە ئینتەر میلان خەونم پێوە دەبینی. پێموایە خەونی هەموو یاریزانێکە کە زۆرترین کات بەشداریی یارییەکانی تیپەکەی بکات، بەڵام ئەوە بڕیارێکە لە دەستەڵاتی راهێنەردایە و لە کۆتایدا هەر راهێنەرە بڕیار دەدات کە بەشداری بە کام لە یاریزانەکانی دەکات".

لە درێژەی قسەکانیدا ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی دانیمارک سەبارەت بە هەڵوێستی هاندەرانی ئینتەرمیلان دەڵێ: "زۆربەی هاندەرانی ئینتەرمیلان خوازیارن کە من وەکو یاریزانی سەرەکیی بەشداریی لە یارییەکانی ئینتەرمیلان بکەم، بەدڵنیاییەوە ئەوە خواستی گەورەی منیشە، بەڵام راهێنەر بۆچونێکی جیاوازی هەیە، بۆیە من رێز لە بڕیاری راهێنەرەکەم دەگرم".

کریستیان ئیرکسن هۆکاری پەراوێزخستنی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "هیچ شتێک بەو شێوە ناچێت بەڕێوە کە من تەمەننای دەکەم، لە رابردوودا وەکو پێویست لە یارییەکاندا بەشداریم پێ نەکرا، تیپەکەش کۆمەڵێک بردنەوەی گرنگی بەدەستهێنا، بەڵام من لە چەند یارییەکی کەم بەشداریم کردووە کە تیپەکە تێدا براوە بووبێت، بۆیە رەنگە ئەمەش یەکێک بێت لە پاساوەکانی راهێنەر کە وەکو پێویست بەشداری بە من ناکات لە یارییەکاندا".

سەبارەت بە بڕیاری مانەوە، یان جێهێشتنی ئینتەر، لە کۆتایی قسەکانیدا ئەستێرەکەی پێشووی یانەی تۆتێنهام نەیشاردەوە: "ئێستا تەنیا بیرم لای ئەوەیە بەشداریی لە یارییەکانی ئینتەردا بکەم و هاوکاریی تیپەکەم بکەم، با بزانین لە داهاتوودا چی روودەدات، رەنگە لەکاتی مێرکاتۆی زستانە چارەنووسی من یەکلایی ببێتەوە، ئەوکات ئاشکرا دەبێت لە نیراتزۆری دەمێنمەوە، یاخود پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکەم، هەر بڕیارێکیش بدەم، بەهەماهەنگی دەبێت لەگەڵ ئیدارەی یانەکەم، چونکە ئەمە بابەتێک نییە تەنیا من بتوانم قسەی کۆتایی تێدا بکەم ".





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif