سترێس لەماوەی دوگیانیدا ئەم کاریگەرییەی دەبێت

ليست هناك تعليقات


لە توێژینەوەیەکی بریتانی دەرکەوتوە سترێس و دڵەڕاوکێ لە ماوەی دوگیانیدا کاریگەریی لەسەر گەشەی مێشکی کۆرپە دەبێت.
توێژینەوەیەکی زانستی کە لە گۆڤاری Neuroscience بڵاوکراوەتەوە، لێکۆڵینەوە دەربارەی پەیوەندی نێوان دڵەراوکێ و فشاری دەرونی دایک لەگەڵ تەندروستی کۆرپەلە کراوە، دەرکەوتوە کاتێک دایک هۆڕمۆنی کۆرتیزۆل لە جەستەیدا بەرزدەبێتەوە کاریگەی لەسەر گەشەی مێشکی کۆرپە دروستدەکات، لە داهاتوش ئەم کاریگەرییە لەسەر رەفتار و جوڵە و هەڵسوکەوتی منداڵ دەردەکەوێت.

پزیشکان رێنمایی دایکان دەکەن کە لەگەڵ پارێزگاریکردن لە تەندروستی جەستەیان ئاگاداری لایەنی دەرونیان بن لە پێش دوگیانییەوە هەتا ئەو کاتەی کۆرپەکەیان دێتە دنیاوە، ئەگەر پێویست بو با چارەسەر لای پسپۆڕانی بواری دەرونی وەربگرن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif