بزانە ئەو ١٦ هەزارە كێن كە حكومەت موچەكەیان دەبڕێت

ليست هناك تعليقات



لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، زیاتر لە‌ 16 ھە‌زار كە‌س بە نایاسایی لە‌ مووچە‌یە‌ك زیاتر وە‌ردە‌گرن و بڕیاری راگرتنی مووچە‌كانییان دراوە. 

ئە‌مڕۆ سێشە‌ممە‌ 3-11-2020، لیژنە‌ی باڵای جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی بایۆمە‌تری بە‌سە‌رپە‌رشتی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران و ئامادە‌بوونی وە‌زیری دارایی و ئابووری، كۆبوونەوە‌ی ژمارە دووی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، پشتبەست بەئامار و داتاکانی بایۆمەتری، راپۆرتێکیان لەبارەی فرە‌مووچە‌یی پێشکەش کرد، بە‌پێی ئە‌و راپۆرتە "106 هەزار و 839 كەس لە‌ یە‌ك مووچە‌ زیاتر وە‌ردە‌گرن کە زۆربەیان بەپێی یاسا رێکخراون."

لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، پاش بە‌دواداچوون بۆ دۆسیە‌ی ئە‌و مووچەخۆرانە،‌ دە‌ركە‌وت "16 هەزار و 505 کەس، لە‌یە‌ك مووچە‌ زیاتر بە‌ نایاسایی وەردەگرن، بۆیە‌ لیژنە‌ی باڵا، لە چوارچیوەی یاسای چاکسازیدا، وە‌زارە‌تی دارایی و ئابووری راسپارد بۆ‌ راگرتنی مووچە‌ی داهاتوویان لەگەڵ پاراستنی مافی ئەو کەسانە بۆ تانەدان لەم بڕیارە، ماوەی مانگێکیش دیاریکرا بۆ سەرلەنوێ پێداچوونەوەی دۆسییەکانیان."

بەگوێرەی یاسای چاکسازی، تەنیا وارسی شەهیدان و ئەو زیندانە سیاسیانەی کەمتر لە 10 ساڵە مووچە وەردەگرن، دەتوانن دوو مووچە وەربگرن و ئەو مووچەیەی وەکو فەرمانبەر یاخود خانەنشین یان لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەریدەگرن، لێیان نابڕدرێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق