سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

ليست هناك تعليقات



لەمیانی پێشوازیکردنی لە بلاسخارد.. سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە پێویستی فەراهەمکردنی پێداویستییەکانی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد و ریشەکێشکردنی تیرۆر

سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمرۆ شەممە ٢٠٢٠/١١/١٤ پێشوازیکرد لە جەنین هێنس بلاسخارد نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لەمیانی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی رێگەخۆشکردن و ئامادەکاری تەواو بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد، سەرەڕای گرنگی هەماهەنگی نێوان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان، تاوەکو رەنگدانەوەی راستەقینەی بژاردەی دەنگدەران بێت لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان دوور لە بەکارهێنانی هێز و ساختەکاری و فرتوفێڵ.

هەر لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لە گرنگی زیاترکردنی هەوڵە نیشتمانییەکان لە پێناو چەسپاندنی دەسەڵات و سەروەری دەوڵەت لە سەپاندنی یاسا و پارێزگاریکردن لە هاووڵاتیان و درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆر و ریشەکێشکردنی شانە نوستووەکانی داعش کە مەرامیانە ئاسایش و ئارامی تێک بدەن.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق