کیکێ سێتین: من کێم تاوەکو مێسی بگۆڕم؟!

ليست هناك تعليقات


کیکێ سێتین، راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لە هەڤپەیڤینێکی نوێدا، باسی ئەو ماوەیەی دەکات، کە لەگەڵ بارسا بەسەریبرد، گوتیشی "سەرپەرشتیکردن و ئیدارەدانی مێسی زۆر زەحمەتە".

سێتین بەوە دەستی بە قسەکانی کرد، کە گوتی "لە منداڵیدا هاندەری ئەو یانەیە بووم کە هەموو منداڵان هاندەرینە، ریال مەدرید".

راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بارساش قسەی کرد و گوتی "هەندێک ئەستێرە هەن سەرپەرشتیکردنیان زەحمەتە، لەنێوانیشیاندا لیۆنێل مێسی، دەبێ ئەوەش لەبەرچاو بگرین کە مێسی باشترین یاریزانی هەموو سەردەمەکانە، من کێم تاوەکو ئەو بگۆڕم؟ لە کاتێکدا ئەوە چەندین ساڵە بەو شێوەیە قبوڵیان کردووە و نەیانگۆڕیوە".

سێتین هەروەها سەبارەت بە مێسی، گوتی "لایەنێکی دیکەی مێسی هەیە کە ئاڵۆزترە لە پرسی سەرپەرشتیکردنی، ئەو واتلێدەکات تەنیا ئەو شتانە ببینی کە خۆی دەیەوێت، ئەو کەمیش قسەدەکات".


کیکی زیاتر لەبارەی مێسییەوە، گوتی "تاتا مارتینیۆ بە مێسی گوت، دەزانم هەرکاتێک بتەوێت ئەگەر یەک تەلەفۆن بۆ سەرۆکی یانە بکەی، دەتوانی دەرمکەی، بەڵام هەموو رۆژێ ئەوەم پیشان مەدەوە. من پێویستیم بەوەنییە تاتا یان کەسێکی دیکە ئەو رووداوەم بۆ بگێڕێتەوە، چونکە خۆشم لەو بارودۆخەدا ژیاوم، من بەشی ئەوە ئەزموونم لەگەڵ ئەو کوڕە هەیە بۆ ئەوەی بزانم هەڵسەنگاندنی بۆ بکەم".

کیکێ باسی ئەو رووداوەش کرد کە ئیدێر سارابیای یاریدەدەری هاواری بەسەر یاریزانانی بارسادا کرد و گوتی "ئەوکات بە سارابیام گوت رازی نیم ئەو کارە بکەی و رۆژی دواتر داوای لێبوردنم لە کاپتنەکان کرد، ئەوانیش گوتیان کێشە نییە ئەگەر هاوارکردنەکەی بۆ ئاگادارکردنەوەمان بێت".

راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا، باسی دۆڕانە گەورەکەیان بە بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد و گوتی "ئەو دۆڕانە منی بردە نێو مێژووی بارسێلۆنا". هەروەها گوتی "بەو شکستە تووشی زیانی گەورەبووم، منیش بەرپرس بووم لە بەشێکی ئەو شکستە گەورەیە، رۆژێک دێت لەو بارەوە شتێک دەنووسم، بەڵام ئەوەش دەزانم کە بڕیاری دەرکردنی من بەر لەو یارییە درابوو".

کاتێکیش لێیانپرسی ناگەڕێیتەوە نێو جیهانی مەشق و راهێنان؟ سێتین گوتی "من لە ماڵەوە لەگەڵ دەریا و مانگاکانم زۆر ئاسوودەم".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif