ئەو ناوانەی پاڵێوراون بۆ سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە

ليست هناك تعليقات



پاش دەستلەكاركێشانەوەی جۆسیب ماریا بارتیمیۆ، یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆی دانانی كەسێكی تریان بۆ سەرۆكی یانەكە دەستپێكردوە.

بەپێی بڕگەی 35.4 لەڕێكخستنی سەرەكی یانەكە، لەئێستادا بەشێوەیەكی كاتی كارلیس تۆسكیتسی سەرۆكی لیژنەی ئابوری یانەكە سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەكات.

بەڕێوبەرێتی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاندوە، بەشێوەیەكی یاسایی پێویستە لەماوەی زیاتر لە 40 ڕۆژو كەمتر لە80 ڕۆژ، هەڵبژاردن بۆ دانانی سەرۆكێك بۆ یانەكە بكرێت.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆتەوە، پێنج ناو بۆ سەرۆكی بەرشەلۆنە پێشنیاركراون، ئەوانیش بریتین لە: ڤیبكتۆر فۆنت، وۆنی فریشیا، جۆردی ڤاری، ئەگۆستی بێنیدیتیۆو جۆردی رۆش.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق