ئێران: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ بایدن دانووستان بكه‌ین

ليست هناك تعليقات


محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات به‌ سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن، به‌ مه‌رجی ‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران. ئه‌م لێدوانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سزای نوێی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند.

زه‌ریف له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی فه‌رمی ئێرانی "ئێران ده‌یلی" گوتی: "ئه‌گه‌ر بایدن بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پلانی هاوبه‌ش و گشتگیر، پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێت و سزاكان هه‌ڵبگرێت"، كه‌ تره‌مپ له‌ 8ی ئایاری 2018ه‌وه‌ له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ كشاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه‌ نه‌كشاونه‌ته‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌ختیكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی 2018ه‌وه‌ چووه‌ته‌ ناو شه‌ڕێكی ئابوورییه‌وه‌، ئیداره‌ی تره‌مپی به‌ "تاوانبار و تیرۆریست" وه‌سف كرد.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوێنی ئیداره‌ی تره‌مپ سزای زیاتری به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند، كه‌ مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیری هه‌وڵگری و ئاسایش، هه‌ر دوو ئه‌فسه‌ر حه‌یده‌ر عه‌باس زاده‌ و ره‌زا بابایی، عه‌مید له‌ سووپای پاسداران، له‌ لیستی سزاكه‌ هه‌ن.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سزای به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی "شۆڕشی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی ئیسلامی" و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه‌، په‌روێز فه‌تاح و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران و چه‌ند‌ كیانێكی دیكه‌ی سیاسی ئێراندا سه‌پاند.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌‌ راشیگه‌یاند، "له‌كاتێكدا دامه‌زراوه‌ی شۆڕشی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی ئیسلامی، وا نیشان ده‌‌دات كه‌ رێكخراوێكی خێرخوازیییه‌ و ئه‌ركی پێشكه‌شكردنی هاوكاریییه‌ بۆ هه‌ژاران و لێقه‌وماوان، به‌ڵام له‌ راستیدا هاوكاری له‌خه‌ڵكیییه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ و وه‌ك پاداشت ده‌یبه‌خشێته‌ لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات بۆئه‌وه‌ی دوژمنانی ده‌سه‌ڵاتی پێ بچه‌وسێننه‌وه".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق