مەلا بەختیار چاوەڕێی ئەنجومەنی سیاسی دەكات و هیچ ناڵێت

ليست هناك تعليقات



مەلا بەختیار، سیاسەتوانی كورد لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، "چاوەڕێی هەڵوێستی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی دەكەم، ئەوكاتە هەڵوێستی خۆم رادەگەیەنم!"

لەبارەی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتییەوە مەلا بەختیار نووسیویەتی "من نامەوێت بە هیچ جۆرێك بچمە ناو ئەو بابەتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی چاوەڕێ‌ دەكەم بزانم ئەنجوومەنی باڵای سیاسی لەسەر ئەم بڕیارە، كە پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتییە ‌و پێشلێكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی‌ و بەرژەوەندییەكانی یەكێتییە، كە جەنابی كاك كۆسرەت سەرۆكیەتی، بزانم چ هەڵوێستێكیان دەبێـت، ئەوكاتە لەبەر رۆشنایی هەڵوێستی ئەنجومەكە، منیش هەڵوێستی خۆم رادەگەیەنم".

رۆژی شەممە 21ی تشرینی دووەم ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی نێوخۆی حیزبەکە و پێشهاتەکانی بارودۆخی کوردستان و عێراق کراوە و یەكێك لە بڕیارەكانیان سڕكردنی مەلا بەختیار و ئاگادار كردنەوەی هەریەك لە قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایەقە

لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی ناوخۆیۆ حیزب کراوە و گوتیشی "کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و بەندە بەڕێوەچووە، کۆبوونەوەکەش دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی لە هەرێمی کوردستان و بەغدا تاوتوێکرد و باس لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق