باراك ئۆباما، سەرۆکی پشت پەردە

ليست هناك تعليقات


شێركۆ سعید
-
پارتی دیموکراتی ئەمەریکی پارتێکی دامەزراوەییە لەولاتێك کە بانگەشەی سەروەری سیاسی و ئابوری و سەربازی دەکات لەجیهان ،

باراك ئۆباما لەساڵی ٢٠٠٨ وەك ڕەش پێستێکی ئەمریکی بوە سەرۆکی ئەمەریکا ، وەساڵی ٢٠١٢ بۆجاریکی تریش هەلی سەرۆکایەتی ئەمەریکای بۆڕەخسا لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە ، دەستوری ئەمەریکیش ڕێگەنادات لەدوو خول زیاتر سەرۆکی ئەمەریکا لەپۆستەکەیدا بمێنێتەوە ،

دوانەی باراک ئۆباماو جۆ بایدن توانیان وەک سەرۆک و جێگر ئەزمونێکی تاڕادەیەکی باش بەسەرکەوتویی لەسەرۆکایەتی حزبی دیموکراتی و سەرۆکایەتی ئەمەریکادا بکەن بەتایبەت سیاسەتی ناوخۆی ئەمەریکی ، هەر بۆیە لەکۆتاساتەکانی دەسەڵاتیان ئۆباما خەڵاتی گەورەترین خزمەتکارو دڵسۆزی بۆ نیشتمانی ئەمریکا دا بەجۆبایدن ،

بۆ هەڵبژاردنی ٢٠١٦ جۆبایدن بەهۆی مردنی کورەکەیەوە نەچوە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ، بەڵام بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ خۆی پاڵاوت و لەپێش‌ ساڵێکەوە خۆی بۆ ئامادەکرد وەک کاندیدی دیموکراتەکان ، پارتی دیموکرات پاڵێوراوێکی تریشی هەبوو کامالا هاریس سەرەتا زۆر توند بوو برامبەر بایدن وەڕەخنە بارانی کرد ، بەڵام باش ئەوەی زانی ململانیی جۆبایدنی پێناکرێت لەبەر ژەوەندی بایدن پاشەکشەی کرد ، بەدوریش‌نازانریت ئۆباما ڕۆڵی هەبوبێت بۆ تەواو کردنی کاڕەکە پێشنیاری جێگری سەرۆکی بۆکردبێت،

ڕۆڵی ئۆباما لەم کارەدا چیە ؟

سەرەتا پەیوەندی توندی نیوان ئۆباما و بایدن و بەهەمان شێوە ئۆباماو هاریس خاڵێ هەوبەشی ئەم کۆبونەوەیەیە ، ئۆباما وەك سەرۆکەکانی پێشوو لەم هەڵبژاردنەدە لەدورەوە سەیرکەر نەبوو ، توانی وەبەر هێنان لەم دوو هاوڕێیەیدا بکات لەنزیک کردنەوەو وە خۆشی لەپشتی پەردەوە بیتەوە ناودەسەڵات وێڕای ڕۆڵی سیاسی لەناو پارتی دیموکراتەکان ،

ئۆباما لەکاتێ بانگەشەکاندا بەگەڕمی و جۆش و خرۆشەوە بانگەشەی بۆ دیموکراتەکان و بایدن و هاریس دەکرد لەدەرکەوتن لە کۆبونەوەگشتیەکان و وتاردان پاشان بڵاو بونەوەی دیمەنی تەلەفونکردنی بۆ هاوڵاتیان بەناوی خۆیەوە داوای پستگیری دیموکراتەکان و بایدن هاریس ی دەکرد ،

بایدن ؛ هەلێکی مێژویی بۆڕەخسا بەڵێ خۆی ئەزمونیکی دریژی هەیە لەساڵی ١٩٧٧ لەسیاسەتدابووە شەشەم بچوکترین ئەندامی کۆنگریس بوە لەتەمەنی ٢٩ ساڵیدا بۆتە ئەندامی کۆنگریس ، سێ جار بەشداری هەڵبژاردنی کردوە ساڵەکانی ( ١٩٨٨ ٢٠٠٨ ٢٠٢٠) وە هەشت ساڵیش وەک جێگری سەرۆک بوە لەگەڵ ئۆباما ، بەڵام بایدن گەورەترین سەرۆکی ئەمەریکایە لەتەمەنی ٧٨ ساڵیدا وە نەخۆشیشە تڕامپ تانەی لێدەدا کەشتی لەبیردەچێتەوە وەماوەیەکی زۆریش کێشەی قاچی هەبوو ، بۆیە ئەمە ڕێگە بۆ کامالا هاریس خۆش دەکات زیاتر دەرکەوێت وەبەدڵنیاییەوە هانی دەدات بۆ خولی دووەم خۆی کاندید بکات ، وەلەم خولەشدا خۆی جوڵێنەری کارەکانبێت ،

هاریس ؛ ئەو ئافرەتە ڕەش پێستەی لەدایکیکی هیندی و باوکێکی لاتینی لەدایک بوە ، کەسیکی لیبراڵە توندە لە بریارەکانی ، لەساڵی ١٩٨٩ وەک پارێزەر پاشان داواکاری گشتی لەولایەتێ کالیفۆرنیا ،پاشان لەساڵی ٢٠١٦ وە وەک سیناتۆر لە مەجلسێ پیرانی ئەمەریکا کاردەکات ، ئەم ئافرەتە نزیکیەکی هەیە لەگەڵ ئۆباما خاڵی هاوبەشیان ڕەچەی ئەفەریقی و دەرکەوتنی خیڕاو زوو هاتنەپێش و پڕ لە هیواو هەڵگرێ بیروباوەری هاوتابون و هاوسەنگی ئەمەریکیەکان لەنەژاد و ڕەنگەوە تادەگاتە هاوسەنگی ئەڕک و ماف ،

ئۆباما ؛ سەرۆکی پێشوو لەم ڕێیەوە دەیەوێت ئەو ئامانجانەی کەهەوڵی بۆداو وە مەبەستی بوو بهێنێتەوە پێش ، سەرەتا سودبینین لەهاوڕێی دیرینی جۆبایدن پاشان سود وەرگرتن لە هێزو تواناو پڕهیوایی کامالا کەوەک ئەو ساتە دەیبینێت کە خۆی ساڵی ٢٠٠٨ هاتە سەرحوکم ، بۆیە بۆتەواو کردنی خەوەکەی بۆ بەردەوامی بەو شێوازی بیرکرنەوەیەی کەهەیبوو پشتیوانی بادن هاریسی کرد ، وە لەپشتی پردەوە گەرانەوەیەتی بۆ حوکم نەک وەک حەزبوون لەدەسەڵات یاخود بایەخ دان بە ئەفەرقی بون یان ڕەشپێستی بەڵکوو بەئامانج گەیاندنی وەتەواو کردنی ئەوکارەی کەدەیویست بیکات و پێی تەواو نەکرا ، بۆ گەڕانەوەی مافی خوراوی کەمەنەتەوەێی و ڕەشپێست و گریدانی ئامانجی لەگەڵ هاریس بەدەستهێنانی مافی زیاتر بۆ ئافرەتان ، ڕەنگە بەشێکی زۆری ویستی کەسی خۆیبێت بەشداریکردنی لەو سیانەیەی ئۆباما بایدن هاریس ، لەبیریشمان نەچیت وەک لەسەرەتاوە باسمانکرد پارتی دیموکراتەکان پارتێکی دمەزراوەیین وە دیارە پارتەکەش پشتیوانی لەم سیانەیە دەکەن وەک ئەزمونێکی سەرکەوتو تیکەلەی دەسەڵات لەنێوان ڕەش و سپی و ئەفەریقی و ئەمەریکی ئەمجارە ڕەگەزیکی بەهێزتریشی تێکەوت کە ئافرەتی لاتینی هندی کارەکتەرە کەبوو ، کەواتە دیموکراتەکان ساڵی ٢٠٠٨ بەسپرایزی پیاوێکی ئەفەرقی دەسەڵاتیان برد وەساڵی ٢٠٢٠ سپڕایزەکەش بوە ئافرەتێکی ڕەشپێست بۆ جێگری سەرۆک . کەهەردوو دۆخەکە بۆ یەکەمجاریانە لەمێژووی ئەمەریکا ، پرسیارەکەش ئەوەیە ئایە بەڕاستێ هزری دیموکراتەکان وادەخوازیت ڕەش‌ و سپی پێکوەبن دانەبڕێن ؟ یان پلانە نەك ستراتیژ ؟ یان ئایە ڕەش پێستەکان ئازان و خۆیان هەوڵی هاتنەپێش دەدەن لەئەمەریکای نوێ ؟ یان بەکاردەهێنرین ؟ ئەم پرسیارانەش پوچەڵ کەرەوەی ناوەڕۆکی نوسینەکە نیە بەڵکو پرسیارە بۆ خوێنەر تا زیاتر لەنوسینەکەی من بیربکاتەوە .

#
ئەم بابەتە لێکۆلێنەوەیە لەسیاسەت ، پشتیوانی ئەم و ئەو نیە ، کاتت هەیە بیخوێنەوەو سودی لێوەرگرە ، گەرنا بێ ئیشی و خۆ هەڵقورتاندن نیە لەسیاسەتی ئەمەریکا ، مەشڵی بەئێمەچی ، کوردیش دەتوانی ببێت بە میللەت لە فوڕمی هۆزو بنەماڵە دەربازی بێت بگرە لەو فرەییە بتوانێت کارەکتەر و توخمی هێز بدۆزیتەوە لەسەر سستم وڵات بناید بنێت .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif