بۆ بەدیهێنانی مافی خەڵكی ئێران لەگەڵ ئەمریكا شەڕ دەكەین

ليست هناك تعليقات



مافی خەڵکی ئێمە لە ئابووری جیهانی زیاتر لە ئەمەیە و بۆ بەدی هاتنی ئەو مافە لەگەڵ ئەمریکا شەڕ دەکەین و لە هەر هەلێک کەڵک وەردەگرین.

عەلی ڕەبێعی وتەبێژی حكومەتی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وتی: بەرێوە جوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە هەفتەی ڕابردوو یەکێک لە گرینگترین ڕووداوەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی بوو.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: هەڵوێستی ئێمە لەسەر ڕێبەرانی ئەمریکا ڕوونە. هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش وتوومانە ئێمە کارمان بە سیاسەتوانەوە نییە، کارمان بە سیاسەتەوە هەیە.

ڕەبێعی وتیشی: ئەوەی کە ڕوون بوو ئەوە بوو کە خەڵکی ئەمریکا لە ئەو هەڵبژاردنە دەنگی "نا" یان بە ڕەگەزپەرستی، یاساشکێنی و شەڕ دا.

وتەبێژی حكومەتی ئێران زیادی کرد: مافی خەڵکی ئێران لە ئابووری جیهان زیاتر لە ئەمەیە و بۆ بەدی هێنانی مافمان لە گەڵ ئەمریکا شەڕ دەکەین و ئێران لە هەر هەلێک کەڵک وەردەگرێت.
سەرچاوە
ئاژانسی هەواڵی مێهر








ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif